هۆشیار زێباری: كورد مافی خۆیەتی لە پڕچەككردنی سوپای عێراق بترسێت

هۆشیار زێباری: كورد مافی خۆیەتی لە پڕچەككردنی سوپای عێراق بترسێت
وەزیری دەرەوەی عێراق بۆ گوڵان: لە عێراقی نوێدا سیستمی دەستووری و پەرلەمانی سنووربەندییان داناوە تا جارێكی دیكە دیكتاتۆریەت سەرهەڵنەداتەوە

هۆشیار زێباری وەزیری دەرەوەی عێراق لە دیمانەیەكی تایبەتی گوڵان رایگەیاند: كورد حەقێتی بترسێت لە خۆپڕ چەك كردنی سوپا، ئەگەر كورد بەشدار نەبێت لە بڕیارە ئەمنی و سیاسییەكان ئەو كاتە مەترسی دەبێت بەڵام بە تەئكید عیراق لە هەوڵدایە هێزەكانی خۆی پتەوتر بكات.

وتیشی: سەرۆكی هەرێمی كوردستان و سەركردایەتی كورد ڕۆڵی سەرەكی هەبووە بۆ دامەزراندنی حكومەتی یەكێتی نیشتمانی، ئەم وەزعەی ئێستاش بە تێڕوانینی من قابیلی چارەسەركردنە.

لەلای خۆیەوە مەحموود عوسمان بە (ئاكانیوز)ی راگەیاند، نیگەرانی بەرامبەر زیادبوونی ژمارەی سوپای عێراق هەیە و ئاماژەی كرد، لە ژێر سایەی دۆخی سیاسیی ئێستەی وڵات، كەسانی تر مافی ئەوەیان هەیە گومان لە نیازی سوپای عێراق بكەن و بەرامبەر چەكداركردنی نیگەران بن، چونكە ئێستە سوپای عێراق بە دۆخی ناوەخۆی وڵات سەرقاڵە.
Top