وه‌زیری ئاوه‌دانكردنه‌وه له‌گه‌ڵ جێگری سه‌رۆك وه‌زیرانی بلغاریا كۆبووه
له‌سه‌ره‌تای كۆبونه‌وه‌كه‌دا وه‌زیری ئاوه‌دان كردنه‌وه و نیشته‌جێ كردن ئاماژه‌ی به سه‌ردانه‌كه‌ی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان بۆ ووڵاتی بلغاریا كرد كه هه‌نگاوێكی گرنگه بۆ پته‌و كردنی په‌یوه‌ندی دۆستانه‌ی نێوان ووڵاتی بلغاریا و هه‌رێمی كوردستان وه كرانه‌وه‌ی ده‌رگا به ڕووی كۆمپانیا بلغاریهكان بۆ ئه‌وه‌ی له هه‌رێمی كوردستان كاری بازرگانی و وه‌به‌رهێنان ئه‌نجام بده‌ن.
دواتر باسی له كاروچالاكیه‌كانی وه‌زاره‌ت كرد له بواره‌كانی دروستكردنی ڕێگاوبان له‌نێوان شار‌و شارۆچكه‌كان وه دروستكردنی یه‌كه‌ی نیشته‌جێ بوون بۆ هاووڵاتیانی كه‌م ده‌رامه‌ت كه له ئێستادا به‌شێكی كه‌وتۆته بواری جێ به‌جێ كردن به نیازن بۆ ساڵی 2012 ده‌سپێكی درووست كردنی 5000هه‌زار یه‌كه‌ی تر بكه‌وێته بواری جێبه‌جێ كردنه‌وه.
له ته‌وه‌رێكی تردا وه‌زیری ئاوه‌دان كردنه‌وه ئاماژه‌ی به پڕۆژه‌ی ماسته‌ر پلانی تۆڕی ڕێگاوبانهكانی هه‌رێمی كوردستاندا كه ئه‌م ماسته‌ر پلانه تاكو ساڵی 2030 یه بۆ ده‌ست نیشان كردنی پێداویستیه‌كانی هه‌رێمی كوردستان له ڕووی ڕێگا و بان و تونێله‌وه وه دانانی به‌رنامه و پلان له‌م چوارچێوه‌یه .
له‌به‌رامبه‌ر دا جێگری سه‌رۆك وه‌زیرانی بلغاریا ده‌ست خۆشی ئاڕسته‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كرد بۆ ئه‌و گه‌شه سه‌ندن و ئاوه‌دان كردنه‌وه‌یه كه له ناوچه‌كه‌دا به‌دی ده‌كرێت وه هه‌وڵ و ماندووبوونیانی به‌رزنرخاند له دابینكردنی ڕه‌وشی ئارامی و سه‌قامگیری له هه‌رێمی كوردستان وه هه‌روه‌ها جه‌خت له پته‌وكردنی په‌یوه‌ندی نێوان هه‌ردوولا كرده‌وه له ڕووی ئاڵوگۆڕی بازرگانی و ئابووری له‌سه‌ر بنه‌مای سوود گه‌یاندن و پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندی هاوبه‌شی نێوان هه‌ردوولا.
له كۆتایی كۆبونه‌وه‌كه‌دا هیوای خواست كه كۆمپانیا بلغاریهكان و سه‌رمایه‌دارانی ووڵاته‌كه‌ی بتوانن به‌شداربن له‌پڕۆسه‌ی ئاوه‌دانكردنه‌وه و گه‌شه‌سه‌ندنی هه‌رێمی كوردستان.
