مه‌سرور بارزانی پێشوازی له‌پۆلێک قوتابی به‌هره‌مه‌ند و ماموستاکانیان کرد
سه‌ر له‌ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ رێککه‌وتی 7ی ئایاری 2012 رێزدار مه‌سرور بارزانی پێشوازی له‌ژماره‌یه‌ک مامۆستایان و قوتابیانی کۆلێژی ئه‌زمڕی بەهرەمەندان له‌شاری سلێمانی کرد. له سه‌ره‌تای دیداره‌که‌دا و لهوتهیهکی به‌خێرهاتندا مه‌سرور بارزانی زۆر به‌گه‌رمی و به‌تایبه‌تی به‌خێرهاتنی سه‌رجه‌م میوانانی به‌ڕێزی کرد و به‌فه‌رمی گوزارشتی له ته‌واوی پاڵپشتی خۆی بۆ سه‌رجه‌م قوتابیان و مامۆستایان به‌گشتی و ئه‌م پۆله مامۆستا وقوتابییهبههرهمهندهبهتایبهتی کرد.
پاش باسکردن و تیشک خستنه‌سه‌ر ره‌وشی سیاسی ناوچهکهبهگشتی و عێراق و هه‌رێمی کوردستان به‌تایبه‌تی و ئاسته‌نگ و پێشهاته‌کان، مه‌سرور بارزانی باسی له‌مێژوو و دیرۆکی پرشنگداری شاری سلێمانی و رۆڵی به‌رچاوی ئه‌و شارهلهپێشخستنی کلتور و رۆشنبیری میلله‌ته‌که‌ماندا بۆ ئاماده‌بووان کرد. ئه‌مه‌و له‌دیداره‌که‌دا وێڕای به‌رز نرخاندن و ناساندنی رۆڵی شاری سلێمانی وه‌کو پایته‌ختی کلتوری کوردستان، هیوای خواست که‌وا ئه‌و توانا هزری و رۆشنبیری و زانستییه‌ی که‌وا شاره‌که‌ی پێ ناسراوهببێتهفاکتهرێک و هانده‌رێک بۆ زیاتر خزمه‌تکردنی شاره‌که‌یان و پێشڤه‌خستنی بواری زانست له‌کوردستاندا. به‌و ئومێده‌ی ئه‌و توانا و ژێرخانهمهعریفییهببێتهدینگهیهکی به‌هێزی وه‌دیهێنانی ئاوات و خه‌ونه‌کانی گه‌له‌که‌مان و دابینکردنی ژیانێکی ئاسوده‌تر و ئاینده‌یه‌کی مسۆگه‌رتر بۆ کوردستان. سه‌باره‌ت به‌رۆڵی زانست و خوێندن، به‌ڕێز مه‌سرور بارزانی جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌و راستییهکردهوهکهوا له‌ئێستادا میلله‌ته‌که‌مان له‌هه‌موو کاتێک زیاتر پێویستی به هێزی فیکری وتواناکان و لێهاتوویی نه‌وه‌ی نوێ و توێژی قوتابیان و خوێنده‌واران هه‌یه. به‌پشتیوانی خوا و له‌سایه‌ی ئارامی و پێشکه‌وتنی ههرێمهکهمانهوهئاسانکاری ته‌واو کراوهتاوهکو زیاترین و باشترین ده‌رفه‌ت بدرێتهنهوهی نوێ بۆئه‌وه‌ی بره‌و به‌پێشخستنی بواری خوێندن و زانست و هزر و په‌روه‌رده‌یه‌کی مه‌ده‌نی سهردهمیانهبدرێت. دیسان به‌ڕێزیان ئه‌وه‌ی به‌بیر ئاماده‌بوان خستهوهکهوا به‌رۆحیه‌تێکی نیشتمان په‌روه‌رانه‌و مرۆڤدۆستانه‌و وڵاتپارێزانهوهبهرههمی هزر و پێشکه‌وتن و دهستکهوتهزانستییهکانیان بخهنهخزمهتی خاک و میلله‌ته‌که‌یانه‌وه.
ته‌وه‌رێکی دیکه‌ی دیدارهکهبریتی بوو له‌باسکردنی رۆڵی راسته‌قینه و ئه‌رک و ماندووبوونی ده‌زگا ئه‌منییه‌کانی کوردستان بۆ ئاماده‌بووانی به‌ڕێز و راستکردنه‌وه‌ی ئه‌و وێنه و بۆچونه شێواوه‌ی که‌وا بهداخهوهبهههوڵی ناحه‌زان و نه‌یارانی ره‌وشی ئارامی ههرێمهکهمانلهمێشک و زهنی به‌شیکی زۆر له‌جه‌ماوه‌ری خۆشه‌ویستی کوردستان و به‌تایبه‌تیش توێژی لاوان و قوتابیاندا نه‌خشێنراوه. له‌م پێناوه‌شدا مه‌سرور بارزانی جه‌ختی له‌پێویستی هۆشیارکردنه‌وه‌و ئاگادارکردنه‌وه‌ی ته‌واوی چین و توێژه‌کانی کۆمه‌ڵگاکه‌مان کرده‌وه‌له‌سه‌ر رۆڵ و وێنه‌ی راسته‌قینه‌ی ده‌زگا ئه‌منییه‌کان و شه‌ونخونی و هه‌وڵی به‌رده‌وامی کادرانی ئه‌م دهزگایانهبۆ پته‌وتر کردنی سه‌قامگیری و ئارامی کوردستان.
پاشان ده‌رفه‌ت درا به یه‌ک بهیهکیمامۆستایان و قوتابیانی به‌ڕێز تاوه‌کو گوزارشت له‌بیر و بۆچونه‌کانیان و ئاسته‌نگ و نیگه‌رانییه‌کانیان بکه‌ن، پاش هه‌ڵسه‌نگاندنی داواکاری و ره‌خنه‌و پێشنیازه‌کانی قوتابیان و مامۆستایان، مه‌سرور بارزانیش له‌وه‌ڵامی ئاماده‌بوواندا به‌ڵێنی هاریکاری ته‌واوی جێبه‌جێکردنی ئه‌و داواکارییهکانیانهی دا کهلهدهسهڵات و توانای به‌ڕێزیاندایه، هه‌رچی ئه‌و نیگه‌رانی و گرفتانهشنکهپهیوهستن به‌سیستم و دامهزراوهییهوهبهدواداچونیان بۆ ده‌کرێت و هه‌وڵی بێ‌وچان ده‌درێت بۆ چاره‌سه‌ر کردنیان، بێگومان به‌هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ سه‌رجه‌م لایهنهپهیوهنددارهکاندا.
له‌به‌شێکی دیکه‌ی وته‌کانیدا، بەرێزیان ئاماژه‌ی به‌وه‌کرد که‌وا قوتابیان به‌گشتی و به‌هره‌مه‌ندان به‌تایبه‌تی سامانێکی هه‌ره‌گرنگی نه‌ته‌وه‌یی ئه‌م میلله‌ته‌ن، بۆیهههرگیز کۆڵناده‌ین له‌پشتیوانیکردن و خزمه‌تکردن و پێگه‌یاندیان له‌گشت بواره‌کاندا.
پاشان مامۆستا و قوتابیانی به‌ڕێزی قوتابخانه‌ی ئه‌زمڕی نمونه‌یی خۆشحاڵی خۆیان بۆ ئه‌م دیدارهدهربڕی و سوپاس و پێزانینی خۆیان ئاراسته‌ی مه‌سرور بارزانی کرد به‌رامبه‌ر به‌هه‌ڵوێست و پاڵپشتی به‌رده‌وامیان بۆ توێژی قوتابیان و لاوان، و به‌ڵێنی خستنه‌گه‌ڕی ته‌واوی وزه‌و تواناکانی خۆیان دا له‌خزمه‌تکردنی گه‌ل و نیشتمانه‌که‌یاندا. وه‌کو پێزانینێکیش بۆ ئه‌رک وماندووبوونیان، مه‌سرور بارزانی خه‌ڵاتی تایبه‌تی خۆی به‌سه‌ر قوتابیان و مامۆستایانی به‌ڕێزدا دابه‌شکرد و هیوای سه‌رکه‌وتن و سه‌رفرازی بۆ خواستن.
