پاكستان بەنیازە كونسوڵگە لە هەرێمى كوردستان بكاتەوە
شاه محه‌مه‌د جه‌مال گوتی هه‌ست به جیاوازیه‌كی زۆر ده‌كرێ له نێوان هه‌رێم و ناوچه‌كانی تری عێراق و هیواى خواست ته‌واوی عێراق سوود له ئه‌زموونی هه‌رێمى كوردستان ببینن بۆ بنیاتنانه‌وه‌ی وڵات، وارگەى سەرۆكایەتیی حكوومەتى هەرێمى كوردستان ئەم هەواڵەى گواستەوە.
لاى خۆیەوە فه‌لاح مسته‌فا گوتی له ماوه‌یه‌كی كه‌مدا توانیمان كار بۆ بنیاتنانه‌وه‌ی هه‌رێم و به‌رقه‌راربوونی ئاسایش بكه‌ین و ده‌رگەی پیَوه‌ندیه‌كانمان به‌ڕووی دنیا كراوه‌یه، چونكه پێویستمان به پاڵپشتی و هاوكاری وڵاتان هه‌یه.
له كۆتای دیداره‌كه‌دا باڵوێزى پاكستان له عیَراق راى گەیاند هه‌وڵ ده‌ده‌ین له داهاتوویەكى نێزیك‌دا كۆنسوڵگەى پاكستان له هه‌رێمی كوردستان بكه‌ینه‌وه.
تا ئێستە 24 وڵات كونسوڵگەى و نووسینگەى بازرگانیان لە هەرێمى كوردستاندا هەیە و تا ئێستە چەندان وڵاتى تریش داواى كردنەوە كونسوڵگە و نوێنەرایەتیان پێشكێش كردووە.
