سەرۆكی لیژنەی پێوەندییەكانی دەرەوە لەپەرلەمانی توركیا بۆ گوڵان: توركیا هەوڵەكانی بارزانی بۆ چارەسەری ئاشتیانەی كێشەی كورد لە توركیا زۆر بە گرنگ دەزانێت
سوعات كلینكی ئۆغلۆ سەرۆكی لیژنەی پێوەندییەكانی دەرەوە لەپەرلەمانی توركیا لە دیمانەیەكی تاییبەتی گوڵان كە پەیامنێرمان لە توركیا لەگەڵ ساز كردبوو رایگەیاند: توركیا هەوڵكانی بارزانی بۆ چارەسەری ئاشتیانەی كێشەی كورد لەتوركیا زۆر لەلا گرنگە، خۆ ئەگەر بەڕێز بارزانی لەداهاتوودا پێگە و پایەی خۆی لەناو كوردی ناوچەكە بخاتە گەڕ و بەچارەسەری ئاشتیانە ڕازیان بكات، ئەوا هەڵوێستەكانی بارزانی زۆر گرنگ دەبێت، بەڕاستیش دەبێت ئێمە هەردوولامان كورد و تورك بگەینە ئەو قەناعەتەی ئەو شەڕە بێ مانایەی ماوەی 30 ساڵە بەردەوامە دەبێت كۆتایی بێت.
ئۆغڵۆ لەبەشێكی تری دیمانەكەی دەڵێ: پێوەندی ئێستای نێوان توركیا و هەرێمی كوردستان بەئاستێك دەیبینم كە بەر لەچەند ساڵێك بەخەیاڵی كەسدا نەدەهات بگاتە ئەم ئاستەی ئێستا دەیبینین، بۆیە من هیواخوازم هەر بەردەوام بێ و پێموایە ئەم پێوەندیەی نێوان كوردستان و توركیا پێویستە ببێتە نموونەیەك بۆ لایەنەكانی تری ناوچەكە، واتە ئەگەر دۆستایەتی توركیا بەدەست بێنی ئەوا قازانجی دووقۆڵی لێدەكەوێتەوە.
ئەم دیمانەیە لە راپۆری (توركیا ڕۆڵێكی نوێ لەناو گۆڕانگارییەكانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا) ئەم راپۆرتە لە ژمارە 878ی گۆڤاری گوڵان دەبینن
