جێگری سەرۆك وەزیرانی بولگاریا گەیشتە هەرێمی كوردستان

جێگری سەرۆك وەزیرانی بولگاریا گەیشتە هەرێمی كوردستان
بەڕێوەبەری راگەیاندنی فەرمانگەی پێوەندییەكانی دەرەوەی حكوومەتی هەرێمی كوردستان ئەمڕۆ دووشەم رای گەیاند، جێگری سەرۆك وەزیرانی بولگاریا بە سەرۆكایەتیی شاندێكی حكوومەتەكەی لە یەكەم سەردانی رەسمیدا گەیشتنە هەرێمی كوردستان.

عەبدولخالق محەمەد بە ئاژانسی (ئاكانیوز)ی راگەیاند \"بەرەبەیانی ئەمڕۆ دووشەم لەرێگەی باڵەفڕگەی ناودەوڵەتی هەولێرەوە، سڤیتان سڤیتانۆڤ جێگری سەرۆك وەزیرانی بولگاریا كە هاوكات وەزیری داراییشە بەسەردانێكی رەسمی گەیشتە هەرێمی كوردستان و لەلایەن بایز تاڵەبانی وەزیری دارایی و ئابووری حكوومەتی هەرێمەوە هاتە پێشوازیكردن\"".

روونی كردەوە \""سەردانی شاندی بولغاریا پاش ئەو سەردانەی مەسعوود بارزانی دێ كە لە چەند حەوتووی رابردوو بۆ بولگاریا ئەنجامی دا، شاندی حكوومەتی بولگاریا لەگەڵ بەرپرسانی باڵای هەرێم كۆ دەبنەوە و ئامانج لە سەردانەكە پتەوكردنی پێوەندییەكانی نێوان هەردوولایە، هاوكات ئامادەسازی دەكرێ بۆ ئەوەی بولگاریا نوێنەرایەتی خۆی لە هەرێم بكاتەوە\"".
"
Top