نێچیرڤان بارزانی : به‌توندى ڕووبه‌رووى هه‌ر سوكایه‌تیه‌ك ده‌بینه‌وه كه به‌رامبه‌ر ئاینى پیرۆزى ئیسلام بكرێت
دوای كۆبونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ مامۆستایانی ئاینی له‌شاری هه‌ولێر، به‌رێز نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیدا به‌توندی ئیدانه‌ی هه‌ر سوكایه‌تیه‌كی كرد، كه به‌رامبه‌ر به ئاینی پیرۆزى ئیسلام بكرێت.
سه‌رۆكی حكوومه‌ت وتیشی: له‌كۆبوونه‌وه‌ى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران زۆر به‌توندى ئیدانه‌ى ئه‌و نووسینه‌مان كردووه كه له گۆڤارى چرپه بڵاوكراوه‌ته‌وه، وه‌ك حكوومه‌تى هه‌رێم له كابینه‌ى حه‌و‌ته‌م زۆر به‌ڕاشكاوى له‌سه‌ر سوكایه‌تى كردن به دینى پیرۆزی ئیسلام ئێمه ڕامانگه‌یاندووه به توندى ڕووبه‌رووى هه‌ر سوكایه‌تیه‌ك ده‌بینه‌وه كه به‌رامبه‌ر به‌ئاینى ئیسلام بكرێت.
ڕوونیشكرده‌وه: بۆ سه‌لماندنى ڕاستگویى خۆمان له به‌رده‌م خه‌لكى هه‌رێمى كوردستان كه 95%ى موسیلمانه من وه‌كو سه‌رۆكى حكوومه‌ت ئێمه به‌شێوه‌یه‌كى یاسایى و زۆر به‌توندى ئیدانه‌ى ئه‌و نووسینه ده‌كه‌ین كه بڵاوكراوه‌ته‌وه ، وه ڕێوشوینى توندى یاسایى ده‌گرینه به‌ر بۆ ئه‌وه‌ى هه‌رچیه‌ك پیویست بێت له‌سه‌ر داواى ماموستایانى ئاینى و داواى خوشمان ، چونكه ئێمه دوو فه‌ریقى جیاواز نین و پیكه‌وه یه‌ك فه‌ریقى موه‌حه‌دین ، ئیمه‌ش وه‌ك حكوومه‌تى هه‌ریم ئه‌وه‌نده‌ى ماموستایانى ئاینى نیگه‌رانین .
زیاتر وتی: له‌به‌رئه‌وه‌ى یاسامان نیه بۆ ڕیكخستن و پێناسه كردنى ئه‌م باسانه كه به‌هێلى سور نوسراوه ، بۆ ئه‌وه‌ى رۆژنامه‌نووسان و خه‌ڵكى دیكه نه‌یبه‌زینن، ئه‌م ڕووداوه‌ى كه ئێستا ڕوویداوه ، وامان لێده‌كات به‌په‌له داوا له په‌رله‌مانى كوردستان بكه‌ین كه یاسایه‌ك ئاماده بكرێت بۆئه‌وه‌ى حه‌دێك دابنرێت به‌ڕامبه‌ر ئه‌و هه‌موو سوكایه‌تیه‌ى به‌رامبه‌ر به موقه‌ده‌ساتى ئاینى پیروزیى ئیسلام و ، به‌تایبه‌تى به‌رامبه‌ر موقاده‌ساتى ئه‌و گه‌له و ئاینه‌كانى دیكه ده‌كرێت .
له‌به‌شێكی تری كۆنگره ڕۆژنامه‌وانیه‌كه‌دا نێچیرڤان بارزانی گوتی\" ئازادى رۆژنامه‌گه‌رى ڕاسته، ئێمه شه‌ره‌فمه‌ندین كه یاسایه‌كمان هه‌یه كه رۆژنامه‌نووس ئازاده، به‌ڵام هه‌ندێ شت هه‌یه بارى كۆمه‌لایه‌تى كوردستان ده‌شله‌ژێنێ، ئه‌وه ناوتریت ئازادى ، كه بارى كومه‌لایه‌تى به‌ره‌و ئاڵوزى ده‌بات ، بۆیه ئێمه وه‌ك حكوومه‌ت به زۆر توندى دژى ئه‌وه ڕاده‌وه‌ستین بۆ ئه‌وه‌ى ئه‌م حاڵه‌تانه دووباره نه‌بیته‌وه له ولاتى ئێمه‌دا . ئه‌م كۆبوونه‌وه‌ى ئێمه له‌گه‌ل ماموستایانى ئاینى به‌رده‌وام ده‌بێت و لیژنه‌یه‌كى ڕاویژكارى دروست ده‌كه‌ین سه‌باره‌ت به كیشه و گرفته كومه‌لایه‌تیه‌كان ."
