به سه‌رۆكایه‌تیى نێچیرڤان بارزانی ئه‌نجوومه‌نى وه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان كۆبووه و چه‌ندین بڕیار و ڕێنمایى په‌سه‌ند كرد
كۆبوونه‌وه‌كه؛ به پێداچوونه‌وه و به‌دواداچوونى بڕیار و ڕاسپارده‌كانى كۆبوونه‌وه‌ى ڕابردووى ئه‌نجوومه‌نى وه‌زیران ده‌ست پێ كرا. له‌مباره‌یه‌وه ڕاگه‌یه‌ندرا كه پرۆسه‌ى یه‌كخستنه‌وه‌ى داموده‌زگاكانى هه‌ردوو وه‌زاره‌تى دارایى و ئابوورى و ناوخۆ له كاتى دیاریكراوى خۆیدا ته‌واو ده‌بێ و هه‌موو داموده‌زگاكانى ئه‌و دوو وه‌زاره‌ته؛ یه‌ك ده‌خرێنه‌وه.
ده‌رباره‌ى هێنانى داوده‌رمان بۆ هه‌رێمى كوردستان، وه‌زیرى ته‌ندروستى ڕایگه‌یاند كه له ماوه‌یه‌كى نزیكى داهاتوودا چه‌ند كۆمپانیایه‌كى بیانیى تایبه‌تمه‌ندى كۆنترۆلكردنى داوده‌رمان دێنه هه‌رێمى كوردستان بۆ دانانى میكانیزمێك بۆ چۆنیه‌تیى هێنان و كۆنترۆلكردنى داوده‌رمان له ڕووى كوالیتییه‌وه هه‌ر له شوێنێ دروستكردنیه‌وه؛ تا ده‌گاته نه‌خۆشخانه و ده‌رمانخانه‌كانى هه‌رێمى كوردستان.
هه‌ر له كۆبوونه‌وه‌ى ئه‌مڕۆى ئه‌نجوومه‌نى وه‌زیراندا، كفتوگۆیهكى تێروته‌سه‌ل له‌باره‌ى دامه‌زراندنه‌وه كرا و بڕیار درا كه پرۆسه‌ى دامهززراندن ڕوون و شه‌فاف بێت و له هه‌موو جۆره ده‌ستێوه‌ردان و واستهكارییهك به دوور بێت. بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش ڕێنمایى تایبه‌ت ده‌رده‌چێت و ئه‌وله‌ویه‌ت بۆ ئه‌وانه ده‌بێت كه به دواى كاردا ده‌گه‌ڕێن و بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش پیش‌تر خۆیان ناونووس كردووه.
له ته‌وه‌رێكى دیكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه‌دا بڕیار درا كه له ڕووى بودجه و فهرمانگاكانهوه؛ له چوارچێوه‌ى سنوورى خۆیدا؛ وه‌ك ئیداره‌یه‌كى سه‌ربه‌خۆ مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ئیداره‌ى گه‌رمیاندا بكرێت.
له بابه‌تێكى دیكه‌ى په‌یوه‌نددار به وه‌زاره‌تى كشتوكاڵه‌وه، بڕیار درا ڕێنمایى تایبه‌ت به ده‌رهێنانى جه‌و و لم له ڕووباره‌كانى هه‌رێمى كوردستان ده‌ربچێت و بێ وه‌رگرتنى مۆڵه‌ت ڕێگه نه‌درێت جه‌و و لم ده‌ربهێنرێت، بۆ به‌دواداچوونى ئه‌م پرسه‌ش؛ لایه‌نه په‌یوه‌ندداره‌كان ڕاده‌سپێردرێن.
له لایه‌نێكى دیكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه‌دا؛ ئه‌و نووسینه‌ى كه له گۆڤارى (چرپه)دا بڵاو بووه‌ته‌وه و ناڕه‌زایى ژماره‌یه‌ك له مامۆستایانى ئاینى لێ كه‌وتووه‌ته‌وه، ئه‌نجوومه‌نى وه‌زیران ئیدانه‌ى بڵاوكردنه‌وه‌ى هه‌ر جۆره نووسین و بابه‌تێكى كرد كه له‌گه‌ڵ به‌ها ئه‌خلاقییه‌كانى كۆمه‌ڵگاى كوردستاندا نه‌گونجێت و هه‌ستى ئایینیى خه‌ڵك بریندار بكات. له‌مباره‌یه‌وه بڕیار درا لایه‌نه په‌یوه‌نداره‌كانى حكوومه‌ت ڕێكارى یاسایى به‌رامبه‌ر گۆڤاره‌كه بگرنه به‌ر.
به‌شێكى دیكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه؛ تایبه‌ت بوو به كه‌موكوڕیى هه‌ندێ ده‌روازه‌ى سنووریى هه‌رێمى كوردستان و بڕیار درا كه ڕێكارى پێویست بۆ كۆنترۆل و ڕێكخستنى باشترى ئه‌و ده‌روازه سنووریانه بگیرێته به‌ر.
