نێچيرڤان بارزانی و ئه‌ميندارى گشتيى يه‌كگرتوو، جەختیان لە هەماهەنگیی نێوان حکوومەت و لایەنە سياسييه‌كان کردەوە

نێچيرڤان بارزانی و ئه‌ميندارى گشتيى يه‌كگرتوو، جەختیان لە هەماهەنگیی نێوان حکوومەت و لایەنە سياسييه‌كان کردەوە
سه‌رله‌به‌يانيى ئه‌مڕۆ يه‌كشه‌ممه، سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، نێچيرڤان بارزانی، له‌ په‌يوه‌ندييه‌كى ته‌له‌فۆنيدا به‌ بۆنه‌ى هه‌ڵبژاردنى وه‌ك ئه‌ميندارى گشتيى يه‌كگرتووى ئيسلاميى كوردستان، پيرۆزبايى له‌ ئه‌ميندارى گشتيى يه‌كگرتووى ئيسلاميى كوردستان، محه‌مه‌د فه‌ره‌ج، كرد. هەردوو لایش خەختیان کردەوە هەماهەنگیی نێوان حکوومەت و لایەنەکان سياسييه‌كان بەردەوام بێت.
له‌ په‌يوه‌ندييه‌ ته‌له‌فۆنييه‌كه‌دا؛ سه‌رۆكى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان هيواى سه‌ركه‌وتنى بۆ ئه‌ميندارى گشتيى يه‌كگرتووى ئيسلامى خواست و هه‌روه‌ها خۆشحاڵى و پيرۆزبايى خۆى بۆ پرۆسه‌ى هه‌ڵبژاردن و سه‌ركه‌وتنى كاره‌كانى كۆنگره‌ى شه‌شه‌مى به‌ ئه‌ميندارى گشتى و ته‌واوى ئه‌ندام و لايه‌نگرانى يه‌كگرتووى ئيسلاميى كوردستان ڕاگه‌ياند.

له‌ به‌شێكى ديكه‌ى په‌يوه‌ندييه‌ ته‌له‌فۆنييه‌كه‌دا، سه‌رۆكى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان و ئه‌ميندارى گشتيى يه‌كگرتووى ئيسلاميى كوردستان؛ هيوايان خواست كه‌ به‌ هاوكارى و هه‌ماهه‌نگيى به‌رده‌وامى نێوان حكوومه‌ت و لايه‌نه‌ سياسييه‌كان؛ پرۆسه‌ى سياسى له‌ هه‌رێمى كوردستان؛ له‌ هه‌نگاونان به‌ره‌و پێشه‌وه‌ به‌رده‌وام بێ و هه‌موو لايه‌نێك ئه‌رك و به‌رپرسيارييه‌كانى خۆى جێبه‌جێ بكات.
Top