تۆماركردنی ناوی قەوارە سیاسییەكان دوا خرا
(بەیار دۆسكی) بە ڕۆژنامەی “هەولێر”ـی گوت: “بڕیار وا بوو لە سەرەتای ئەم مانگەدا قەوارە سیاسییەكان ناوی خۆیان بۆ هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاكان تۆمار بكەن، بەڵام بە هۆی چەند كێشەیەكەوە بۆ 20/5 دوا خرا.”
گوتیشی: “بە شێوەیەكی گشتی كاری كۆمیسیۆن دوا كەوتووە، بەڵام ئێستا كۆمیسیۆن سەرقاڵی دانانی ئەو كەسانەیە كە بە شێوەی گریبەست كار دەكەن.” لە 27/9ـدا هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاكان ئەنجام دەدرێت و هەر لایەنێك بخوازێت، دەتوانێ لەو هەڵبژاردنەدا بەشدار بێت.
