سه‌رۆكى هه‌رێمی كوردستان پێشوازى له به‌شداربووانى یه‌كه‌مین كۆنگره‌ى گردبوونه‌وه‌ى عه‌ره‌بى بۆ سه‌رخستنى دۆزى كورد كرد
ئاماده‌بووان سوپاسى سه‌رۆك بارزانى یان كرد له هێنانه كایه‌ى ئه‌و كه‌شه‌ى كه كۆنگره‌كه‌ى تیا به‌ڕێوه‌چوو و رایانگه‌یاند كه كۆنگره‌كه به سه‌ركه‌وتوویى كۆتایى به كاره‌كانى هێنا و گه‌یشته ئه‌و باوه‌رى كه پێویسته گردبوونه‌وه‌كه به هه‌موو شێوه‌یه‌ك پاڵپشتى گه‌لى كورد بكات له هێنانه‌دى ئامانجه دێرینه‌كانى خۆى و به‌رگریكردن له مافى قوربانیانى ئه‌و كاره‌ساتانه‌ى كه دووچارى گه‌لى كورد بوون و هه‌روه‌ها پشتگیریكى ته‌واو له دیاریكردنى مافى چاره‌ى خۆنووسین و چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانى ئێستاى نێوان هه‌رێم و به‌غدا به پشت به‌ستن به ده‌ستوور و به‌كارهێنانى زمانى دیالۆگ له چاره‌سه‌ركردنى ئه‌و كێشانه دوور له زمانى هه‌ڕشه و به كارهێنانى هێز و دا‌واشیان له به‌غدا كرد كه به‌و په‌ڕى نه‌رمییه‌وه سه‌یرى داوكارى ره‌واى گه‌لى كورد بكات .
هه‌روه‌ها ئاماده‌بووان داوایان له هه‌رێم كرد كه گۆتارى سیاسى كورد پێویسته بگاته هه‌موو میلله‌تانى عه‌ره‌ب به شێوازێكى نوێ ، چونكه به‌درێژایى مێژوو به شێوه‌یه‌كى هه‌ڵه له كورد تێگه‌یه‌نراون و ئاماده‌یى ره‌وتى دیموكراتیشیان ده‌ربڕى له پشتگیریكردن له مافه‌كانى كورد و پێویستى پاڵپشتیكردن له‌و ره‌وته له لایه‌ن كورده‌وه بۆ ئه‌وه‌ى ئه‌و ره‌وته به ئه‌ركه مێژووییه‌كه‌ى خۆى له پارێزگاریكردن له دیموكراتیه‌ت هه‌ڵبستێ چونكه ته‌نها له كه‌شێكى دیموكراتیدا كورد و گه‌ڵانى دیكه‌ى عیراق ده‌توانن بگه‌نه ئامانجى خۆیان . سه‌باره‌ت به ره‌وشى هه‌رێمش ئاماده‌بووان سه‌رسامى خۆیان به‌رامبه‌ر ئه‌و ره‌وشه ده‌ربڕى و هیوایان خواست كه ناوچه‌كانى دیكه‌ى عیراقیش چاو له هه‌رێمى كوردستان بكه‌ن .
له به‌رامبه‌ردا سه‌رۆك بارزانى سوپاسى ئه‌و هه‌ڵوێسته‌یانى كرد و پیرۆزبایى خۆیشى پێشكه‌ش به‌و بیرمه‌ند و رۆشنبیره عه‌ره‌بانه كرد كه بۆ ئه‌میندارێتیه گشتیه‌كه‌ى گردبوونه‌وه‌كه هه‌ڵبژێردراون و خۆشحاڵى خۆیشى ده‌ربڕى به به‌شداربوونى ئه‌و ژماره بیرمه‌ند و رۆشنبیره عه‌ره‌بانه‌ى كه له چه‌ند وڵاتێكى عه‌ره‌بى هاتبوون و ئاماده‌یى هه‌رێمشى ده‌ربڕى له پێشكه‌شكردنى هه‌ر كار ئاسانییه‌ك بۆ ئه‌وه‌ى گردبوونه‌وه‌كه بتوانێ ئامانجه‌كانى خۆى بپێكێ و ته‌ئكیدیشى له‌وه كرده‌وه كه ته‌نها به دیموكراتیه‌ت ده‌توانرێ كۆمه‌ڵگه‌یه‌كى دروست بونیاد بنرێ ، دوور له شۆفینیه‌ت و دیكتاتۆریه‌ت.
