بومەلەرزەیەك كەركوكی هەژاند

بومەلەرزەیەك كەركوكی هەژاند
به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ 5-5 بومه‌له‌رزه‌یه‌ك به‌ گوڕی 4.5 پله‌ به‌پێی پێوه‌ری رێخته‌ر ناوچه‌كانی باشووری خۆرئاوای پارێزگای كه‌ركوكی گرته‌وه‌.
سلێمانی شاكر محه‌مه‌د به‌ڕێوه‌به‌ری كه‌شناسی پارێزگای كه‌ركوك به‌ PUKmediaی راگه‌یاند: به‌دووری 39 كم له‌شاری كه‌ركوكه‌وه‌ كه‌ ناوچه‌كانی داقوق و ریاز ده‌گرێته‌وه‌، بومه‌له‌رزه‌یه‌ك به‌ گوڕی 4,5 پله‌ به‌پێی پێوه‌ری رێخته‌ر ئه‌و ناوچانه‌ی هه‌ژاند.
وتیشی: بومه‌له‌رزه‌كه‌ هیچ زیانێكی لێنه‌كه‌وتووه‌ته‌وه‌.
Top