بارزانى : ئیمه له فرۆكه‌ى ئیف 16 ناترسین
یه‌كه‌مین كۆنگره‌ى عه‌ره‌بى بۆ سه‌رخستنى مه‌سه‌له‌ى كورد به ووتارى كازم حه‌بییب ئه‌میندارى یه‌كه‌مین كۆنگره‌ى عه‌ره‌بى بۆ سه‌رخستنى دۆزى كورد ده‌ستى به كاره‌كانى كرد ، كه تێدا هیواى سه‌ركه‌وتنى بۆ كۆنگره‌كه و سه‌ركه‌وتنى قه‌زى كورد خواست، بۆ ئه‌وه‌ى جارێكى تر چینۆساید كردن و كیمیاباران كردنى و گه‌لى كورد دووباره نه‌بێته‌وه.
دواتر به‌رێز مسعود بارزانى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له ووته‌یه‌كدا ئه‌وه‌ى راگه‌یاند كه به‌ستنى ئه‌م كۆنگره‌یه له بارودۆخێكى زۆر هه‌ستیاردا ده‌بسرتێت چى له ئاست عێراق و رۆژهه‌ڵاتى ناوراستدابێت ، بارزانى ئه‌وه‌ش راگه‌یاند له ئێستادا ده‌بینین ده‌نگه‌كان لێره و له‌وى له لایه‌ن هه‌ندى كه‌س و لایه‌ن به‌رزده‌بێته‌وه بۆ سه‌لماندنى وه‌ته‌نێتى و عروبه‌ى خۆى هێرش ده‌كاته سه‌ر گه‌لى كورد و كوردستان دوژمنایه‌تى خۆى ده‌خاته‌روو بۆ گه‌لى كورد ووتیش به‌ستنى ئه‌م كۆنگكره‌یه‌ش وه‌ڵامدانه‌وه‌ی ئه‌و هه‌وله شۆڤێن و به‌عسیانیه.
بارزانى هه‌ر له ووته‌كه‌یدا ئه‌وه‌شى خسته‌روو كه گه‌لى كورد رووبه‌رووى هێرش ده‌بینه‌وه و لاى ئه‌وانه‌ى تا ئێستا مه‌سه‌له‌ى كوردیان لا ره‌وا نیه و مه‌ینه‌تیه‌كانى گه‌لى كوردیان نه‌بیستووه كه تا ئێستا گه‌لى كورد به دواى 180 هه‌زار بى سه‌رو شوێنى گه‌له‌كه‌مان ده‌گه‌رین كه زۆربه‌یان له ژن و منداڵ بوون له بیابانه‌كانى خوارى عێراقه‌وه زینده به چال كراون له گه‌ل ئه‌وه‌ش پارله‌مانى كوردستان بریارى مانه‌وى داوه له گه‌ل عێراق به‌ڵام عێراقێكى دیمو‌كراتى فیدرالى و فه‌ره‌نه‌ته‌وه و ئاین و پێكه‌وه ژیان.
له به‌شێكى تر‌ى ووته‌كه‌یدا سه‌رۆكى هه‌رێم زمانى دیالۆك و گفتوگۆ به باشترین رێگا زانى بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كان...
ستراتیژى ئیمه دیاره كه تۆله كردنه‌وه به لێبوردن ده‌كه‌ینه‌وه و هه‌روه‌ك گفتوگۆ دیالۆك باشتر ده‌زانین له به‌كارهێنانى چه‌ك و هه‌ره‌شه ئیمه له فرۆكه ناترسین ، ئیمه له فرۆكه‌ى مێك و میراج نه‌ترساین و له فرۆكه‌ى ئیف 16 ناترسین، به‌ڵام ئیمه له‌وه ئه‌ترسین كه ئه‌و كلتوره بگرێًته‌وه كه باوریان وایه كه زمانى به كارهێنانى چه‌ك و ده‌بابه زمانى چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانه ، ئێمه له‌وه ده‌ترسین كه جارێكى تر خۆێنى بى تاوانى عێراقێكان برژێت.
بارزانى زیاتر ووتى : ئێمه هه‌موو هه‌وله‌كانان ده‌خینه گه‌ر بۆ باشتركردنى په‌یوه‌ندیه‌كانى نێوان كورد و عه‌ره‌ب هه‌روه‌ك كوردستان چۆن نموونه‌ى پیكه‌وه ژیانى سه‌رجه‌م نه‌ته‌وه‌كان بووه به هه‌مان شێوه ده‌بێته قه‌ڵاى دیمو‌كراتى و نمونه‌ى پێكه‌وه ژیانى هه‌موو نه‌ته‌وه‌كان به ئاین و مه‌زهه‌به‌كانه‌وه ، بارزانى راشیگه‌یاند:
هیچ شتێك مه‌ترسى له سه‌ر وه‌حدى عێراق نیه ته‌نها دیكتاتۆرێت نه‌بیتَ، ئیمه له هه‌وله‌كان به‌رده‌وام ده‌بین كه به زمانى دیالۆك و گفتوگۆ و دیمكراتى چاره‌سه‌رى كێشه‌كانمان بكه‌ن، به‌ڵام دڵنیاتان ده‌كه‌مه‌وه كه به هیچ جۆریه‌ك ئاماده‌نین كه له ژێر سێبه‌رى دیكاتۆى بژین به هه‌ر شێوازێك بێت .
بارزانى له باره‌ى مافى جاره‌ى خۆنوسینه‌وه رایگه‌یاند: ئه‌م سه‌رده‌مه سه‌رده‌مى گه‌لانه و بۆ هیچ حاكمێك نیه له رێگاى خواستى گه‌لان بوه‌ستێته‌وه و گه‌لى كوردیش مافى خۆیه‌تى كه مافى چاره‌ى خۆنووسین دیارى بكات و بانگه‌شه‌ى ئێمه‌ش بۆ لایه‌نه‌كان كه ئه‌م مافه‌مان لى داگیرنه‌كه‌ن و گه‌ڵانیش له كۆتایدا خۆیان مافى چاره‌ى خۆ نووسینیان دیارى ده‌كه‌ن.
دواتر دادوه‌ر زه‌هیر كازم راپۆرتى یه‌كه‌مین كۆنگره‌ى عه‌ره‌بى بۆ سه‌رخستنى مه‌سه‌له‌ى كورد خوێنده‌وه كه تێدا بانگه‌شه‌ى هه‌موو لایه‌نه‌كانى عه‌ره‌بى ده‌كرد بۆ سه‌رختنى مه‌سه‌لى گه‌لى كورد كه پیش‌تر ته‌نها له به‌كارهێنانى چه‌ك و هێز هه‌ولى چاره‌سه‌ر كردنى دراوه .
ئه‌مرِۆ هه‌ینی له‌شاری هه‌ولێر یه‌كه‌مین رۆژى كۆنگره‌ى عه‌ره‌بى بۆ سه‌رخستنى مه‌سه‌له‌ى كورد به پێشكه‌ش كردنى چه‌ند پارچه گۆرانى و هۆنراویه‌ك كه له‌لایه‌ن رۆشنبیران و هونه‌رمه‌ندانه پێشكه‌ش كرا كه تێدا جه‌خیتان له سه‌ر برایه‌تى كورد و عه‌ره‌ب ده‌كرده‌وه كۆتاى بى هات
