هه‌فته‌ى داهاتوو بودجه‌ ره‌وانه‌ى په‌رله‌مانى كوردستان ده‌كه‌ین

هه‌فته‌ى داهاتوو بودجه‌ ره‌وانه‌ى په‌رله‌مانى كوردستان ده‌كه‌ین
جێگرى سه‌رۆكى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان رایگه‌یاند، كاره‌كانى حكومه‌ت بۆ تاوتوێ كردنى بودجه‌ ته‌واو بووه‌‌و هه‌فته‌ى داهاتوو بودجه‌ ره‌وانه‌ى په‌رله‌مانى كوردستان ده‌كرێت.

عیماد ئه‌حمه‌د، جێگرى سه‌رۆكى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان رایگه‌یاند \"مانگێكه‌ كابینه‌ى حه‌وته‌م سوێندى خواردووه‌، ئێمه‌ش به‌رپرس بووین له‌وه‌ى پێداچوونه‌وه‌ به‌ بودجه‌دا بكه‌ین‌و ئێستاش كاره‌كانى بودجه‌ ته‌واو بووه‌ له‌سه‌ره‌تاى هه‌فته‌ى داهاتووه‌وه‌ بودجه‌ ره‌وانه‌ى سه‌رۆكایه‌تى په‌رله‌مان ده‌كرێت\"".

سه‌باره‌ت به‌دواكه‌وتنى بودجه‌ى ئه‌مساڵى هه‌رێمى كوردستان، عیماد ئه‌حمه‌د گوتى \""بودجه‌ى هه‌رێمى كوردستان به‌هۆى په‌سه‌ند كردنى بودجه‌ى عێراقه‌وه‌ دواكه‌وت، چونكه‌ تاوه‌كو له‌ عێراق بودجه‌ په‌سه‌ند نه‌كرێت ناتوانین بودجه‌ى هه‌رێمى كوردستان په‌سه‌ند بكه‌ین\""."
Top