دوای سه‌ردانێكی فه‌رمی بۆ وڵاتی ئیمارات سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان گه‌یشته‌وه پایته‌خت
پاشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه به‌ڕێز مسعود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له ڕێگه‌ی فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێره‌وه گه‌یشته‌وه هه‌رێمی كوردستان.
به‌ر له گه‌ڕانه‌وه‌شی له شوێنی مانه‌وه‌ی خۆی له ئیمارات له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی ژووری بازرگانی و ژماره‌یه‌ك بزنسكاری ئیمارت كۆبۆوه و ته‌ئكید له په‌ره‌پێدانی په‌یوه‌ندی بازرگانی له نێوان هه‌رێمی كوردستان و وڵاتی ئیمارات كرایه‌وه به شێوه‌یه‌ك له به‌رژه‌وه‌ندی هه‌ردوولادا بێت.
