وه‌زیرى شاره‌وانى و پارێزگارى هه‌ولێر كۆمه‌لگه نیشتهجێیهكانى ده‌وروبه‌رى هه‌ولێر به‌سه‌رده‌كه‌نه‌وه‌و كێشه لابهلاكانیان چاره‌سه‌ر ده‌كه‌ن
له‌و به‌سه‌ركردنه‌وه‌یه‌دا وێراى له‌نزیكه‌وه ئاگاداربوون له ره‌وشى به‌رێوه‌چوونى كار‌و پرۆژه هه‌نووكه‌ییه‌كانى ئه‌و سنووره ، له‌میانه‌ى دیدار‌و چاوپێكه‌وتنیان به دانیشتوانى ئه‌و كۆمهلگانه ، گوێبیستى داواكارى و به‌شێك له كێشه خزمه‌تگوزارییه‌كانیان بوون و تاوتوێى چاره‌سه‌رییه‌كانیان بۆ كرا .
له‌وانه‌ش به‌تایبه‌تى باس له گرفتى كه‌می ئاوى خواردنه‌وه بۆ به‌شێكى ئه‌و كۆمهلگانه كرا و برِیاردرا چاره‌سه‌رى گونجاویان بۆ بكرێت ، له‌وانه‌ش لێدانى چه‌ند بیرى تازه‌ى ئاوى خواردنه‌وه و بریاردان به دروستكردنى پرۆژه‌یه‌كى ئاوى خواردنه‌وه‌ى تازه ، كه بریتییه لهلێًدانى چه‌ند بیر‌و به‌یه‌كه‌وه به‌ستنه‌وه‌یان وه‌كو پرۆژه‌یه‌كى تایبه‌ت به ئه‌مبارێكى گه‌وره‌و دواتر دابه‌شكردنى به تۆرێ ئاوى ئه‌و سنووره .
هه‌روه‌ها بۆ چاره‌سه‌ركردنى داخوازییه زێده بووه‌كانى ئایینده‌ى ئه‌و سنووره‌ش به‌رنامه‌ى پرۆژه‌یه‌كى گه‌وره‌ى ئاوى خواردنه‌وه‌ش له‌ئارادایه به راكێشانى هێلێكى تازه‌ى ئاوى ئیفراز.
سه‌باره‌ت به گرفتى كاره‌باى به‌شێكى ئه‌و كۆمهلگانهش بریارى پێویست درا بۆ چاره‌سه‌ركردنى كه‌موكوریه‌كان .
