سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێم پێشوازی له ميری ئێزدييان و سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی ڕووحانى ئێزديان كرد
له ديدارهكهدا سه‌رۆكی حكومه‌ت پيرۆزبايی جه‌ژنی (چوارشه‌ممه‌ی سه‌ری ساڵی ئێزدييان)ی له مير و له ڕێگه‌ی ئه‌ويشه‌وه له ته‌واوی خوشك و برايانی ئێزدی له كوردستان و ده‌ره‌وه‌ی وڵات كرد.
لای خۆيه‌وه ميری ئێزدييان به بۆنه‌ی ده‌ستبه‌كاربوونی كابينه‌ی حه‌وته‌می حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه‌وه، خۆشحاڵی و پيرۆزبايی خۆی و ئێزدييانی به سه‌رۆكی حكومه‌ت ڕاگه‌ياند و هيوای سه‌ركه‌وتنی بۆ كاره‌كانی حكومه‌ت خواست.
له به‌شێكی ديكهی ديدارهكهدا؛ چه‌ند داواكاری و پێويستييهكی كوردانی ئێزدی و ناوچه ئێزدينشينهكان خرايه به‌ر باس، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانيش ئاماده‌يی حكومه‌تی بۆ جێبه‌جێكردنی ئه‌و داواكاری و پێويستييانه نيشان دا.
