كەریم سنجاری: پێش وادهی دياری كراو وهزارهتی ناوخۆ یهك دهگرێتهوه
لیژنەیەكی باڵا پێك هات و دەرئەنجامی كارەكانی ئەوەیە، كە هەموو دەستگەكانی وەزارەت لە ماوەی دیاركراوی خۆیاندا یەك دەگرنەوە.
وەزیری ناوخۆی حكوومەتی هەرێمی كوردستان (كەریم سنجاری) كە ئێستا تەواو سەرقاڵی خاڵە كۆتاییەكانی ئەم بڕیارەیە، لە ئاخاوتنێكی تایبەتدا بۆ \"هەولێر\"" ئەوەی روون كردەوە كە جگە لە لیژنەیەكی باڵا بۆ بەدواداچوون و ئەنجامدانی بڕیارەكەی ئەنجوومەنی وەزیران، سێ لیژنەی دیكەش بۆ هەمان مەبەست پێك هاتوون كە لیژنەی بچووكتر بوون بۆ كاركردنی بەردەوام كە بڕیارەكە لە كات و وادەی خۆیدا بگاتە ئەنجام، ئەوە بوو كاروبارەكان زۆر بە شێوازێكی تۆكمە ئەنجام دران. بە دڵنیاییشەوە لە ماوەی دیاركراودا، خەڵكی كوردستان بەختەوەر دەبن بەوەی ئەو بڕیارە دەخرێتە واری جێبەجێكردنەوە.
پاشان (سنجاری) ئەوەی راگەیاند كە لە چوارچێوەی پڕۆسەی یەكگرتنەوەكەدا، ئاڵوگۆڕ بە پۆستی هەندێ لە قایمقامەكان دەكرێت لە نێوان شارەكانی كوردستاندا، واتە جێگۆڕكێ لە نێوان ئەو پۆستە ئیداریانەدا دەكرێت، ئەمەیش كارێكی ئاساییە لە پڕۆسەی یەكگرتنەوەكەدا.
وەزیری ناوخۆی هەرێم، پێی وایە كە بڕیاری یەكگرتنەوەی وەزارەتی ناوخۆ و سێ وەزارەتەكەی دیكەی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، كاردانەوەیەكی راستەوخۆی دەبێت بۆ نەمانی رۆتین و كەمكردنەوەی ئاستەنگی ژیانی هاووڵاتیان و پێڕۆكردنی سیستەمی نوێی كاركردن كە بە دیدی ئەو، ئەم یەكگرتنەوەیە كاردانەوەی گرنگی خۆی دەبێت."
