سەرچاوەیەك: شەمووی داهاتوو بارزانی لەگەڵ نوێنەرانی كورد لە بەغدا تاوتوێی دۆخی سیاسیی وڵات دەكا
عارف تەیفوور ئەمڕۆ پێنجشەم بە ئاژانسی كوردستان بۆ دەنگوباس (ئاكانیوز) ی راگەیاند \"بڕیار وایە رۆژی شەمووی داهاتوو (28 نیسان/ئەپریل) لە شارۆكەی پیرمام لە باكووری شاری هەولێر مەسعوود بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان لەگەڵ نوێنەرانی كورد لەبەغدا لە سەرجەم لایەن و فراكسیۆنەكانی ناو پەرلەمانی عێراق كۆ ببێتەوە\"".
لەبارەی ئامانجەكانی كۆبوونەكەش، تەیفوور گوتی، ئامانج تاوتوێكردنی دوایین دۆخی سیاسیی ئێستەی عێراق و هەرێمی كوردستان و خستەڕووی ئاكامەكانی سەردانی سەرۆكی هەرێم بۆ ئەمەریكا و وڵاتانی ئەوروپایە، كە چەند هەفتەیەك لەمەوبەر ئەنجامی دابوو.
هەروەها گوتی، لە كۆبوونەوەكەدا سەرۆكی هەرێم گوێ لە بۆچوون و تێڕوانینی نوێنەرانی كورد لەبەغدا دەگرێ و بۆچوونی خۆشی لەبارەی پرسەكان دەخاتە روو.
لای خۆیەوە فاتیح داراغایی پەرلەمانتاری عێراق لەفراكسۆنی كۆمەڵی ئیسلامی كوردستان بۆ (ئاكانیوز) رای گەیاند \""فراكسیۆنی كۆمەڵی ئیسلامی كوردستانیش بۆ ئامادە بوون لەو كۆبوونەوەیە بانگێشت كراوە و بەشداریش دەبین\"".
هەروەها گوتى لە كۆبوونەوەكەدا گفتوگۆ لەبارەی ئاڵۆزبوونی دۆخی سیاسیی ئێستەی عێراق و پێوەندییەكانی نێوان كوردستان و حكوومەتی عێراق بە تایبەتیش پێوەندییەكانی نێوان فراكسیۆنی هاوپەیمانی نیشتمانی و تەبایی بارستەی كوردستانییەكان دەكرێ.
له چهند رۆژی رابردوودا سهرۆكی ههرێم به جیا لهگهڵ رۆژنامهنووسان و حزبه سیاسییهكانی ههرێمیشدا كۆ بوویهوه و تییدا وێڕای باسكردن له دهرهنجامی گهشتهكهی بۆ ئهمهریكا و ئهوروپا، باسیان له دواین پهرهسهندنهكانی دۆخی سیاسیی عێراق و پێوهندیهكانی كورد و بهغدا كرد.
"
