سه‌رۆكى هه‌رێمی كوردستان پێشوازى له‌ د. عادل عه‌بدولمه‌هدى كرد

سه‌رۆكى هه‌رێمی كوردستان پێشوازى له‌ د. عادل عه‌بدولمه‌هدى كرد
ئه‌مرۆ چوارشه‌ممه‌ 25/4/2012 به‌رێز مسعود بارزانى سه‌رۆكى هه‌رێمی كوردستان له‌ سه‌ڵاحه‌دین پێشوازیكرد له‌ د. عادل عه‌بدولمه‌هدى سه‌ركرده‌ له‌ ئه‌نجومه‌نى باڵاى ئیسلامیى عیراق.

له‌ دیدارێكدا، بارى هه‌نوكه‌یى عیراق له‌ هه‌موو ئاسته‌كاندا گفتوگۆى له‌ باره‌وه‌كرا ، پێویستى كاراكردنى كارى هاوبه‌ش له‌ نێوان هێزه‌ سیاسییه‌كاندا و هه‌روا راوێژكردن له‌گه‌ڵ یه‌كتر بۆ ده‌رچوون له‌ ته‌نگژه‌كه‌ى دوپاتكرایه‌وه‌ له‌ پێناوى پاراستنى به‌رژه‌وه‌ندییه‌ باڵاكانى وڵات و له‌م رووه‌وه‌ پابه‌ندبوون به‌ ده‌ستوور و جێبه‌جێكردنى رێككه‌وتنه‌ سیاسییه‌كان و شه‌راكرتى راسته‌قینه‌ى هه‌موو پێكهاته‌كان له‌ به‌رێوه‌بردنى وڵاتدا و وه‌لاوه‌نانى به‌رژه‌وه‌ندییه‌ تاكه‌ كه‌سییه‌كان جه‌ختیان له‌ سه‌ركرایه‌وه‌ به‌و جۆره‌ى ئه‌و چاره‌سه‌ر و رێچكه‌ و شوێنانه‌ بدۆزرێنه‌وه‌ كه‌ شیاون بۆ كۆتایى هێنان به‌ ته‌نگژه‌كه‌ و هه‌روا كێشه‌ هه‌ڵپه‌سێردراوه‌كان و رێشكه‌وتن له‌ سه‌ر به‌رده‌وام بونى په‌یوه‌ندیى و هه‌ماهه‌نگى بۆ به‌ دواداچونى ئه‌م جموجۆڵه‌ سیاسییه‌ى كه‌ ئێستا له‌ ئارادایه‌ .
Top