نێچیرڤان بارزانى پێشوازى له باڵیۆزی تازه‌ى كۆریای باشوور له عیراق كرد
له دیداره‌كه‌دا باڵیۆزى كۆریای باشوور له عیراق پیرۆزبایى له سه‌رۆكى حكومه‌تى هه‌رێم و كابینه‌ى حه‌فته‌م كرد‌و هیواى سه‌ركه‌وتنى بۆ خواستن. هاوكات خۆشحاڵى خۆى بۆ ئه‌و سه‌ردانه نیشاندا‌و ئاماژه‌ى به پێشكه‌وتن و په‌ره‌سه‌ندنه‌كانى هه‌رێمى كوردستان كرد له بواره جیاجیاكان. به‌ڕێزیان سه‌رسامى خۆى نیشاندا بۆ سیاسه‌ت و تێڕوانینى حكومه‌تى هه‌رێم له‌مه‌ڕ پرسه‌كانى په‌یوه‌ست به گه‌شه‌پێدانى ئابوورى وڵات و باشتر كردنى گوزه‌رانى هاوڵاتیان، له‌م رووه‌وه گووتى سه‌قامگیرى سیاسى و گه‌شه‌سه‌ندنى ئابوورى مه‌رجى سه‌ره‌كین بۆ بونیاتنان و ئاوه‌دانكردنه‌وه، وڵاتى كۆریا خوازیاره په‌یوه‌ندیه‌كانى زیاتر په‌ره‌پێبدات له‌گه‌ڵ هه‌رێمى كوردستان و هانى كۆمپانیاكانى وه‌به‌رهێنان ده‌ده‌ین بۆ كاركردن له هه‌رێمى كوردستان له‌سه‌ر ئه‌و بوارانه‌ى كه ده‌كرێ كارى له‌سه‌ر بكه‌ن.
نێچیرڤان بارزانى پیرۆزبایى ده‌ستبه‌كاربوونى له باڵیۆزى كۆریا له عیراق كرد‌و هیواى سه‌ركه‌وتنى بۆ خواست، هاوكات به‌ڕێزیان جه‌ختى له‌سه‌ر پته‌وكردنى په‌یوه‌ندیه ستراتیژیه‌كانى نێوان هه‌رێمى كوردستان و كۆریاى باشوور كرده‌وه‌و گووتى حكومه‌تى هه‌رێم ده‌خوازێ سوود له ئه‌زموونى پێشكه‌وتووى وڵاتى كۆریا وه‌ربگرێت بۆ ئاوه‌دانكردنه‌وه‌و گه‌شه‌پێدانى هه‌رێمى كوردستان، هاوكات ستایشى ئه‌و به‌رنامانه‌ى كرد كه ئاژانسى كۆیكا به هه‌ماهه‌نگى له‌گه‌ڵ دامه‌زراوه‌كانى حكومه‌تى هه‌رێم ئه‌نجامى ده‌دات له‌ڕووى په‌ره‌پێدانى توانا مرۆییه‌كان و كردنه‌وه‌ى خولى مه‌شق و راهێنان.
سه‌رۆكى حكومه‌تى هه‌رێم به بایه‌خه‌وه باسى له رۆلى (تیپى زه‌یتوون) و ئاژانسى كۆیكا كرد و سوپاس و پێزانینی خۆی پێڕاگه‌یاندن بۆ ئه‌و هاوكارییانه‌ی كه له رابردوو پێشكه‌ش به هه‌رێمی كوردستانیان كردووه. كه ئه‌مه‌ش بووه بنه‌مایه‌كى پته‌و بۆ په‌یوه‌ندیه‌كان له ئاینده‌دا.
نێچیرڤان بارزانى تێڕوانینى حكومه‌تى هه‌رێمى خسته‌ڕوو بۆ كرانه‌وه به‌ڕووى جیهان و ره‌خساندنى ده‌رفه‌تى له‌بار بۆ كۆمپانیاكانى كه‌رتى تایبه‌ت و چالاكى بازرگانى و وه‌به‌رهێنان له هه‌رێمى كوردستان.
جێگه‌ى باسه فه‌لاح مسته‌فا به‌رپرسى په‌یوه‌ندیه‌كانى ده‌ره‌وه‌ى حكومه‌ت و جۆنگ جوول جوو به‌رپرسى نووسینگه‌ى باڵیۆزخانه‌ى كۆریای باشوور له هه‌رێم و شاندێكى باڵیۆزخانه ئاماده‌ى دانیشتنه‌كه بوون.
