راگه‌یه‌ندراوی کۆبوونه‌وه‌ی سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان له‌گه‌ڵ حزب و لایه‌نه سیاسییه‌کان
ته‌وه‌ری یه‌که‌م: سه‌باره‌ت به گه‌شته‌که‌ی سه‌رۆکی هه‌رێم بۆ ئه‌مه‌ریکا و چه‌ند وڵاتێکی ئه‌وروپا و تورکیا و ئه‌و دیدارانه‌ی له‌گه‌ڵ سه‌رۆک ئۆباما و جێگری سه‌رۆک و وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریکای ئه‌نجامی داوه، گفتوگۆی له‌سه‌ر کرا و هه‌ڵوێستی سه‌رۆکی ویلایه‌ته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا و جێگره‌که‌ی له پشتیوانی کردن و جه‌خت کردنه‌وه‌یان له پارێزگاری کردنی پرۆسه‌ی دیموکراسی له عێراق له چوارچێوه‌ی ده‌ستووری هه‌میشه‌یی و پابه‌ندبوونیان به‌و ئیلتیزام و په‌یمانانه‌ی داویانه به‌رامبه‌ر به کورد و کوردستان به گرنگ و بایه‌خه‌وه هه‌ڵسه‌نگێندرا.
هه‌روه‌ها له کۆبوونه‌وه‌که‌دا نیگرانی له پێشێل کردنی ده‌ستوور ده‌ربڕدرا و به سه‌ره‌تای کێشه‌ی گه‌وره‌ی زانرا له به‌رده‌م پرۆسه‌ی به دیموکراتیزه کردنی بواره‌کانی ژیان له عێراقی نوێ و پێشکه‌وتنی کوردستان، هه‌روه‌ها له کۆبوونه‌وه‌که‌دا جه‌خت له به‌رده‌وامیی ره‌وتی دیموکراسی و چه‌سپاندنی سیسته‌می فیدراڵی و پرنسیپی هاوبه‌شی و رێککه‌وتن له حوکمڕانی وه‌کو بنه‌مای سه‌ره‌کیی حوکمڕانی له عێراق پاش رووخانی رژێمی دیکتاتۆری کراوه و هه‌رگیز پێچه‌وانه‌ی ئه‌م پرنسیپانه‌ش جێگه‌ی قبووڵ نین و ئه‌م کێشه‌یه‌ش ته‌نیا په‌یوه‌ندیی به کوردستانه‌وه نییه، به‌ڵکو کێشه‌ی هه‌موو عێراقییه‌کانه به هه‌موو نه‌ته‌وه و ئایین و ئایینزایه‌که‌وه، بۆ چاره‌سه‌ریی ئه‌م قه‌یرانه‌ش به‌پێویست زانرا پێداگری له جێ‌به‌جێ کردنی ده‌ستوور و رێککه‌وتننامه‌ی هه‌ولێر بکرێت.
ته‌وه‌ری دووه‌می کۆبوونه‌وه‌که تایبه‌ت بوو به هه‌ڵوه‌سته‌کردن و تاوتوێ کردنی ئه‌و قه‌یران و ئاڵۆزیه‌ی که عێراق تووشی بوو‌ه و پرۆسه‌ی سیاسی و دیموکراسیی گه‌یاندۆته بن‌به‌ست و له کۆبوونه‌وه‌که جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌م خاڵانه کراوه:
یه‌ک‌هه‌ڵوێستیی خه‌ڵکی کوردستان و لایه‌نه سیاسییه‌کانی به گرنگ زانی و ده‌ستووری هه‌میشه‌یی عێراقیشی به مه‌حه‌ک و پێشمه‌رجی پاراستنی یه‌ک‌پارچه‌یی عێراق فیدراڵی له‌قه‌ڵه‌م دا.
تێکڕای هه‌وڵ و ته‌قه‌لاکان به ئامانجی چاره‌سه‌ریی قه‌یران و ئاڵۆزییه‌کان به‌رز نرخێندرا و پشتیوانیی خۆی بۆ هه‌وڵه‌کانی سه‌رۆک کۆماری عێراقی فیدڕاڵ ده‌ربڕی له‌پێناو نزیک خستنه‌وه و ئه‌نجامدانی کۆبوونه‌وه‌ی سه‌رکرده‌ی هێزه سیاسیه‌کانی به‌شدار له پرۆسه‌ی سیاسیی عێراق.
ئه‌م هه‌نگاوه‌ش به گرنگ زانرا بۆ فریاکه‌وتنی ئه‌م بارودۆخه‌ی ئێستای عێراق، بۆ ئه‌وه‌ی ناچار نه‌بین به‌دوای بژارده‌ی دیکه‌دا بگه‌ڕێین، چونکه به‌ردوام بوونی بارودۆخی قه‌یراناوی و ئاڵۆزی ئێستا جێگه‌ی قبووڵ نییه.
هه‌روه‌ها له کۆبوونه‌وه‌که جه‌خت له‌سه‌ر جێ‌به‌جێ کردنی مادده‌ی140ی ده‌ستوور و کێشه‌کانی یاسای نه‌وت و غاز و پێشمه‌رگه کراوه.
له کۆتاییدا بڕیاردرا ئه‌م کۆبوونه‌وانه به‌رده‌وام بن.
1- پارتی دیموکراتی کوردستان
2- یه‌کێتیی نیشتمانیی کوردستان
3- حزبی شیوعیی کوردستان
4- حزبی سۆسیالیستی دیموکراتی کوردستان
5- یه‌کگرتووی ئیسلامیی کوردستان
6- کۆمه‌ڵی ئیسلامیی کوردستان
7- حزبی زه‌حمه‌تکێشانی کوردستان
8- بزووتنه‌وه‌ی دیموکراتی تورکمان
9- بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامیی کوردستان
10- بزووتنه‌وه‌ی چاکسازیی کوردستان
11- بزووتنه‌وه‌ی دیموکراتی ئاشووری
12- لیستی ئه‌ربیلی تورکمانی
13- ئه‌نجومه‌نی گه‌لی کلدان سریان ئاشوور"
