ئاشتى هه‌ورامى سوێندى یاساى خوارد
پاش بهرِێوهچوونی دانیشتنی ئاسایی په‌رله‌مانی كوردستان و خوێندنه‌وه‌ی كار نامه‌ی دانیشتنه‌كه له لایه‌ن سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستانه‌وه،پاش ئه‌وه‌ی خاڵه به‌رنامه‌كه خوێندرایه‌وه به هۆی ئه‌وه‌ی له‌كاتى متمانه به‌خشین به‌كابینه‌ى حه‌وتووی حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان ئاشتى هه‌وارمى له‌ده‌ره‌وه‌ى وڵات بوو، له دانیشتنه‌كه‌دا ناوبراو سوێندی یاسایی خوارد.
له‌و كۆبوونه‌وه‌ى پارله‌مانى كوردستاندا جیا له سوێند خواردنى (د.ئاشتى هه‌ورامى ) سه‌رجه‌م ماده‌كانى پرۆژه‌ى یاساى رێگاگشتیهكان له‌هه‌رێمى كوردستان گفتوگۆى له‌باره‌وه كرا كه له27ماده پێكاهاتووه كه له كۆبونه‌وه‌ى رابردوودا ئه‌ندامانى پارله‌مان گفتوگۆیان له‌سه‌ر 15ماده‌ى ئه‌وپرۆژه‌یه گردبوو .
