سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێم پێشوازی له وه‌زیری كاروباری دیوانی میری كوێت و شاندێكی یاوه‌ری كرد
شێخ ناسر سه‌باح ئه‌حمه‌د ئه‌لسه‌باح خۆشحاڵی خۆی بۆ ئه‌و سه‌ردانه نیشاندا و گووتی هه‌رێمی كوردستان له ره‌وشێكی ئارام و پێشوووهچوونێكی به‌رده‌وامدایه، به‌ڕێزیان ئاماژه‌ی به په‌یوه‌ندی باش و دۆستانه‌ی نێوان هه‌ردوولا كرد و ویستی وڵاته‌كه‌ی خسته‌ڕوو بۆ په‌ره‌پێدانی ئه‌و په‌یوه‌ندیانه بۆ ئاستێكی به‌رزتر.
سه‌باره‌ت به په‌یوه‌ندیه ئابووریه‌كانیش وه‌زیری كاروباری دیوانی میری كوێت رایگه‌یاند كه له هه‌رێمی كوردستان ژینگه‌یه‌كی له‌بار هه‌یه بۆ وه‌به‌رهێنان و به‌رنامه‌ی ئاڵوگۆڕی بازرگانی و هاوبه‌شی ستراتیژی نێوان كوێت و هه‌رێمی كوردستان و ته‌واوی عیراق.
له به‌رامبه‌ردا به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانی خۆشحاڵی خۆی بۆ ئه‌و سه‌ردانه نیشاندا‌و گووتی هه‌ردوو گه‌لی كوردستان و كوێت ئێش و ئازاری زۆریان بینی به‌ده‌ست رژێمی پێشووی عیراق، رووخانی ئه‌و رژێمه‌ش ده‌رگای واڵا كرد بۆ ئه‌وه‌ی گه‌لانی ناوچه‌كه له ره‌وشێكی سه‌قامگیرو ئارام‌دا بژین.
سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان گووتی پێشوازی له هه‌ر هه‌نگاوێك ده‌كه‌ین كه ببێته مایه‌ی سوود و به‌رژه‌وه‌ندی هه‌ردوولا و ده‌خوازین وڵاتی كوێت هاوبه‌شی بكات له پرۆسه‌ی گه‌شه‌پێدان و ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی وڵات له بواره جیاجیاكان، هاوكات به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانی باسی له بایه‌خی بوونی نوێنه‌رایه‌تی وڵاتی كوێت له هه‌رێمی كوردستان كرد، كه رێگه خۆشكه‌ر ده‌بێت بۆ زیاتر به‌ره‌وپێش چوونی په‌یوه‌ندیه‌كان، هاوكات باس له بایه‌خی بوونی گه‌شتی راسته‌وخۆ كرایه‌وه كه ده‌رگایه‌كی تره بۆ پته‌وكردنی په‌یوه‌ندیه‌كان.
شێخ ناسر سه‌باح ئه‌حمه‌د ئه‌لسه‌باح گووتی بۆ په‌ره‌پێدانی زیاتری په‌یوه‌ندیه‌كان بڕیار وایه له داهاتوویه‌كی نزیك شاندێكی پیاوانی كار‌و وه‌به‌رهێنه‌رانی كوێت سه‌ردانی هه‌رێمی كوردستان بكه‌ن بۆ بونیاتنانی هاوبه‌شی ستراتیژی نێوان كوێت و عێراق به‌گشتی و كوێت و هه‌رێمی كوردستان به‌تایبه‌تی. هه‌روا گووتی سه‌قامگیری عێراق سه‌قامگیریه بۆ كوێت و وڵاته‌كه‌شی به‌وپه‌ڕی ڕێزه‌وه سه‌یری هه‌رێمی كوردستان ده‌كات.
هه‌ردوولا بیروڕایان ئاڵوگۆڕ كرد له‌سه‌ر ئه‌و بوارانه‌ی كه ده‌كرێ هاوكاری و هه‌ماهه‌نگی له‌سه‌ر بكرێ وه‌كوو كشتوكاڵ و گه‌شتوگوزارو په‌روه‌رده.
جێگه‌ی باسه ژماره‌یه‌ك له وه‌زیران و به‌رپرسانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئاماده‌ی دیداره‌كه بوون.
