سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان په‌یامێكى پیرۆزبایى ئاراسته‌ى سه‌رجه‌م رۆژنامه‌نووسان كرد له یادى 114 ساڵه‌ى رۆژنامه‌گه‌ریى كوردى
به ناوى خواى مه‌زن و دلۆڤان،
له یادى 114 ساڵه‌ى ده‌رچوونى یه‌كه‌مین رۆژنامه‌گه‌رى كوردى به ناوى كوردستان له قاهیره‌ى پایته‌ختى میسر له سه‌ر ده‌ستى میقداد مه‌دحه‌ت به‌گى به‌درخان له بیست و دووى نیسانى ساڵى هه‌زارو هه‌شت سه‌دو نه‌وه‌دو هه‌شت دا، گه‌رمترین پیرۆزبایى ئاراسته‌ى سه‌رجه‌م رۆژنامه‌نووسانى كوردستان ده‌كه‌م. هیوادارم ساڵرۆژى رۆژنامه‌نووسى كوردى ببێته هانده‌رێك بۆ ئه‌وه‌ى رۆژنامه‌نووسان له كه‌شو هه‌واى ئازادى رۆژنامه‌نووسیى ئه‌مرۆى كوردستاندا به ئازادانه و راستگۆیانه رۆماڵى رووداو گۆڕانكارییه‌كان بكه‌ن و پیشه‌ییانه هه‌واڵ و زانیارییه‌كان بگوازنه‌وه و كاروانى رۆژنامه‌نووسیى كوردیى زیاتر به‌ره‌وپێش به‌رن و هه‌میشه‌ش هه‌وێنى سه‌قامگیرى سیاسى و كۆمه‌ڵایه‌تى بن كه یه‌كێكه له‌و ئامانجه هه‌ره گرنگانه‌ى كه به به‌رده‌وامى كار بۆ به‌دیهێنانیان ده‌كه‌ین.
ئه‌و پێشكه‌وتن و گه‌شه‌سه‌ندنه‌ى ئه‌مرۆى رۆژنامه‌نووسیى كوردیى هه‌روا به ئاسانى به‌ده‌ستنه‌هاتووه به‌ڵكو به‌رهه‌مى خه‌باتى گه‌له‌كه‌مان و خودى رۆژنامه‌نووسانه چ له كاتى شۆڕشه‌كانى گه‌له‌كه‌ماندا كه چه‌ندین رۆژنامه‌نووس و خاوه‌ن قه‌ڵه‌م له‌و خه‌باته‌دا له ریزى پێشمه‌رگه دابوون و له پێناوى ئازادى وشه شه‌هیدبوون، چ له كاتى خه‌باتى مه‌ده‌نى ئه‌مرۆدا كه ئێستاش به‌رده‌وامه و رۆژنامه‌نووسانیش تیایدا وه‌كو ده‌سه‌ڵاتى چواره‌م رۆڵێكى زۆر گرنگ ده‌بینن.
با هه‌موومان له سایه‌ى ئاشتى و ئازادى و دیموكراتیدا درێژه به گه‌شه‌كردن و به‌ره‌پێشچوونى وڵاته‌كه‌مان بده‌ین له هه‌موو بواره‌كاندا.
مسعود بارزانى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان
2012/4/21
