په‌یامی مه‌سرور بارزانی به بۆنه‌ی رۆژی رۆژنامه‌گه‌ریی کوردی
په‌ره‌پێدان به وشه و په‌یامی ره‌سه‌نی رۆژنامه‌وانیی کوردی له ئامانجه هه‌میشه‌ییه‌کانی گشت بزاڤه‌کانی کورد بووه و سوپاس بۆ‌خوا ئیمرۆ له سایه‌ی به‌ره‌پێشچوونی پرسی کورد و پێشکه‌وتنه‌کانی بواری گه‌یاندن، رۆژنامه‌گه‌ریی کوردی به خێرایی له گه‌شه‌سه‌ندندایه. هیواو ئاواتمه ئه‌م گه‌شه‌سه‌ندنه، هه‌م له بواری چه‌ندی و هه‌م له بواری چۆنی به‌رده‌وام بێت و رۆژنامه‌نووسانمان قه‌له‌مه‌کانیان بخه‌نه خزمه‌ت په‌ره‌سه‌ندنی زیاتری وشیاریی نیشتمانی و فاکته‌ری کاریگه‌ر بن بۆ خستنه‌ڕووی ره‌خنه‌ی بنیاتنه‌ر و هاوکار و هانده‌ر بن بۆ پرسی چاکسازی له گشت بواره‌کاندا، به جۆرێک که زه‌مینه‌ی له‌بار بۆ هاوهه‌ڵوێستی وته‌بایی زیاتر بره‌خسێنن تاکو، گشت لایه‌ک تواناکانمان یه‌ک خه‌ین به‌ره‌و گه‌یشتن به ئاواته دێرینه‌کانمان و ده‌سته‌به‌رکردنی گشت مافه‌ره‌واکانمان.
مه‌سرور بارزانی
22/4/2012
