تۆپخانه‌و فڕۆكه‌ جه‌نگییه‌كانی توركیا ناوچه‌ سنورییه‌كانی قه‌زای زاخۆ بۆردومان ده‌كه‌ن

تۆپخانه‌و فڕۆكه‌ جه‌نگییه‌كانی توركیا ناوچه‌ سنورییه‌كانی قه‌زای زاخۆ بۆردومان ده‌كه‌ن
سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ 21-4 تۆپخانه‌كانی توركیا چه‌ند ناوچه‌یه‌كی هه‌رێمی كوردستانیان له‌ سنوری قه‌زای زاخۆ تۆپباران كرد، به‌دوایدا چه‌ند فڕۆكه‌یه‌كی جه‌نگییش هه‌مان ئه‌و ناوچانه‌یان بۆردومان كرد.

سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار له‌ ناوچه‌كه‌ به‌ PUKmedia ی راگه‌یاند: ئه‌مڕۆ تۆپخانه‌كانی توركیا، ناوچه‌كانی گه‌لی پسا ئاغا و گه‌لی باجوا و چه‌ند ناوچه‌یه‌كی تری سه‌ر به‌ قه‌زای زاخۆیان تۆپباران كرد، تۆپبارانكردنه‌كه‌ش تا سه‌عات 8 ی سه‌رله‌به‌یانی به‌رده‌وامبووه‌.

سه‌رچاوه‌كه‌ وتیشی: دوابه‌دوای تۆپبارانكردنه‌كه‌، ژماره‌یه‌ك فڕۆكه‌ی جه‌نگیی توركیا هه‌مان ئه‌و ناوچانه‌یان بۆردومان كردووه‌، ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا كه‌ تائێستا زیانه‌ گیانی و ماددییه‌كانی تۆپباران و بۆردومانه‌كانی توركیا نه‌زانراوه‌.
Top