ئاژانسی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان چالاكییه‌كانی له‌هه‌رێم فراوانده‌كات
ئه‌مڕۆ 19-4 د.دیندار زێباری یاریده‌ری به‌رپرسی فه‌رمانگه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه پێشوازیكرد له ڤههبی سه‌لمانی به‌رپرسی ئاژانسی به‌رنامه‌ی گه‌شه‌پێدانی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له هه‌ولێر.
له دیدارێكدا د.دیندار زێباری باسی له گرنگی ئاژانسی به‌رنامه‌ی گه‌شه‌پێدان كرد له هه‌رێمی كوردستان و رۆڵی ئاژانسهكهشی له ئه‌نجامدانی ئه‌رك و چالاكییه‌كانیان به تایبه‌تی له بواره‌كانی سه‌روه‌ری یاسا‌و هه‌ڵبژاردن به‌رز نرخاند‌و پێیڕاگه‌یاندن كه فه‌رمانگه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه وه‌ك خاڵی په‌یوه‌ندی نێوان ته‌واوی ئاژانسه‌كانی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان و حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، پاڵپشت و هاوكاری به‌رده‌وام ده‌بێت بۆ سه‌رخستنی كار‌و پڕۆژه‌كانی ئاژانسی ناوبراو.
له‌لای خۆیه‌وه ڤههبی سه‌لمانی پابه‌ندی خۆی به ئه‌رك و كاره‌كانیان له هه‌رێمی كوردستان دووپاتكرده‌وه‌و رایگه‌یاند كه به‌نیازن كار‌و چالاكییه‌كانیان جگه له شاری هه‌ولێر بگوازنه‌وه بۆ شاره‌كانی سلێمانی و دهۆك، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش داوایكرد كارئاسانییان له‌لایه‌ن حكومه‌تی هه‌رێمه‌وه بۆ بكرێت بۆ كردنه‌وه‌ی نوسینگه‌ی ئاژانسه‌كه‌یان له‌و دوو شاره.
