له كه‌ركووك 22 كه‌س كوژران‌و بریندار بوون
موقەدەم گۆران، بەرپرسی پۆلیسی فریاكه‌وتنى کەرکووک بە ماڵپه‌ڕى (رووداو)ی راگەیاند \"کاژێر 7:40 و 7:50 خوولەک لە سەر رێگەی کەرکووک- بەغدا، 2 ئۆتۆمبێلی بۆمبڕێژکراو تەقینەوە كه به‌هۆیه‌وه 4 کەس کوژراون‌و 18ی دیکەش برینداربوون، کە زۆربەی كوژراو‌و برینداره‌كان پۆلیسن، هەروەها زیانی ماددی زۆریش بە ماڵەکانی دەوروبەری تەقینەوەکە گەیشتووە\"".
تەقینەوەی یەکەم لەنێو ماڵان‌دا لە نزیک (مزگەوتی حاجی سەبرییە) به‌رده‌م سه‌رۆكایه‌تى ده‌سته‌ى وه‌به‌رهێنانى كه‌ركووك روویداوە‌و ته‌قینه‌وه‌ى دووه‌میش له‌نزیک (مزگەوتی تارق) به كاروانى ئۆتۆمبێله‌كانى (عه‌قید ته‌ها) له‌به‌رده‌م بنكه‌ى پۆلیسى میقدادیه روویداوه، دواى ته‌قینه‌وه‌كانیش هێزه ئه‌منییه‌كان به‌ناو كه‌ركووكدا بڵاوبوونه‌ته‌وه.
بەرپرسی پۆلیسی فریاكه‌وتنى كه‌ركووك گوتیشى \""دواى رووداوه‌كه هێزە ئەمنییەکان گەیشتوونەتە شوێنی هەردوو تەقینەوەکە‌و لێکۆڵینەوە دەستیپێکردووە، کوژراوەکان رەوانەی پزیشکی دادوه‌رى کراون‌و بریندارەکانیش بەمەبەستی چارەسەرکردنیان رەوانەی نەخۆشخانە کراون\"".
"
