سبه‌ی یادی ئه‌نفال كراوانی توبزاوای كه‌ركوك ده‌كرێته‌وه‌

سبه‌ی یادی ئه‌نفال كراوانی توبزاوای كه‌ركوك  ده‌كرێته‌وه‌
ناوچه‌ی توبزاوه‌ له‌ شاری كه‌ركووك دووه‌م وێستگه‌ی بێ سه‌روو شوێن كردنی ئه‌نفال كراوانی گه‌رمیان بووه‌ دوای ده‌ست به‌سه‌ر كردنیان بوَ به‌رز راگرتنی یادی قوربانیان.
فوئاد عوسمان به‌رِێوه‌به‌ری راگه‌یاندنی وه‌زاره‌تی كاروباری شه‌هیدان و ئه‌نفال كراوانی حكوومه‌تی هه‌رێم به‌ سایتی (گوڵان میدیا)ی راگه‌یاند\" برِیاره‌ سه‌عات 10 به‌یانی روَژی 19/4/2012 له‌ سه‌ربازگه‌ی توبزاوا به‌ ئاماده‌ بوونی ئارام ئه‌حمه‌د وه‌زیری كاروباری شه‌هیدان و ئه‌نفال كراوان، به‌رێوه‌به‌رایه‌تی شه‌هیدانی كه‌ركوك یادی ئه‌نفال و قوربانیانی سه‌ربازگه‌ی توبزاوا بكاته‌وه‌.

روونیشیكرده‌وه‌ \""سه‌ربازگه‌ی توبزاوا كه‌ ده‌كه‌وێته‌ باشوری شاری كه‌ركوك شوێنی به‌ند كردن و جیاكردنه‌وه‌ی ئه‌نفال كراوه‌كانی سنوری گه‌رمیان بووه‌ به‌گوێره‌ی شاهید حاڵه‌كانی ئه‌نفال دوای ئه‌وه‌ی خه‌ڵكی سفیلی گونده‌كانی گه‌رمیان ده‌ست به‌سه‌ر كراون له‌ هه‌ردوو سه‌ربازگه‌ی دوبز و توبزاوا ژن و مندالیان له‌گه‌ڵ گه‌نج و پیر جیا ده‌كردونه‌ته‌وه‌ تاكو راپێچی مه‌رگێكی نادیاریان بكه‌ن و هه‌ندێكیشان هه‌ر له‌و سه‌ربازگایه‌ گوله‌باران كراون\"".
وتیشی\""ساڵی 2010 وه‌زاره‌تی كاروباری شه‌هیدان و ئه‌نفال كراوان روفاتی پیروَزی ژماره‌یه‌ك له‌و گه‌نجانه‌ی له‌ كوَرێكی به‌كوَمه‌ڵی ئه‌و سه‌ربازگایه‌ ده‌رهێناوه‌
به‌شداری كردنی هه‌موولایه‌ك یاده‌كه‌مان پر شكو تر ده‌كات\""."
Top