نوسینگه‌ی باڵیۆزخانه‌ی سوید له‌عێراق له كوردستان كرایه‌وه
ئیفابیورلینگ وه‌زیریبارزگانی سوید له‌وته‌یه‌كیدا رِایگه‌یاند\" هه‌رێمی كوردستان له‌رِووی سیاسی و ئابووریه‌وه زۆر به‌جوڵه‌یه، سویدیش زۆر گرنگی به‌هه‌رێمی كوردستان ده‌دات، شه‌ره‌فێكی گه‌وره‌یه بۆ ئێمه كه قونسڵخانه‌ی خۆمان ده‌كه‌ینه‌وه، به‌رده‌وامی ده‌ده‌ین به‌كردنه‌وه‌ی نوسینگه‌ی باڵیۆزخانه‌ی سوید و نوسینگه‌ی بازرگانی بۆ زیاتر بره‌وه‌دان به په‌یوه‌ندیه‌كان، ئێمه په‌یوه‌ندیه‌كی به‌هێزمان له‌گه‌ڵ عێراق هه‌یه هاوبه‌شی رِاسته‌قینه‌ی بازرگانی ئێمه‌ن.
پاشان فه‌لاح مسته‌فا به‌رپرسی فه‌رمانگه‌ی په‌یوه‌ندیه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌وته‌یه‌كیدا به‌ناوی نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان خۆشحاڵی خۆی به‌كردنه‌وه‌ی ئه‌و نوسینگه‌ی له‌هه‌ولێری پایته‌خت پیشاندا و ئاماده‌ی هه‌موو هاوكاری و پاڵپشتیه‌كی بۆ كردنه‌وه‌ی نوێنه‌رایه‌تی سوید له‌هه‌رێمی كوردستان پیشاندا.
هه‌روه‌ها وتی: به‌له‌به‌رچاوگرتنی ئه‌وه‌ی كه ئێمه دابرِابووین له‌دونیا ده‌ره‌وه ده‌مانه‌وێت له رِێگه‌ی كردنه‌وه‌ی نوێنه‌رایه‌تی ولاَتانی بیانی په‌یوه‌ندیه‌كانمان په‌ره پێبده‌ین، به‌كردنه‌وه‌ی نوێنه‌رایه‌تی ولاَتی سوید، ژماره‌ی نوێنه‌رایه‌تی ولاَتانی بیانی بوو به 24ولاَت له‌هه‌رێم."
