مەکتەبی سیاسی پیرۆزبایی ساڵی نوێ‌ لە كوردانی ئێزدی دەكات

مەکتەبی سیاسی پیرۆزبایی ساڵی نوێ‌ لە كوردانی ئێزدی دەكات
بە بۆنەی هاتنەوەی جەژنی سەری ساڵی ئێزدییان، جەژنی چارشەمبا سوور، پیرۆزباییەكی گەرم ئاراستەی سەرجەم خوشك و برایانی كوردی ئێزدی لە كوردستان و جیهان دەكەین و هیوادارین ئەم جەژنە هه‌موو ساڵێ به‌ خۆشی و كامه‌رانی له‌ كوردستانی خۆشه‌ویست و له‌ سایه‌ی حكوومه‌ت و په‌رله‌مانی كوردستاندا بۆخوشک و برایانی ئێزدی بگه‌ڕێته‌وه‌ و ببێته‌ مایه‌ی قوڵكردنه‌وه‌ی گیانی برایه‌تی و پێكه‌وه‌ژیانی نێوان گشت پێکهاته‌ ئایینی و نه‌ته‌وه‌ییه‌كانی كوردستان. كوردی ئێزدی وه‌ك به‌شێكی ره‌سه‌نی نه‌ته‌وه‌ی كورد به‌ درێژایی مێژوو رۆڵێكی به‌رچاویان له‌ خه‌باتی گه‌لی كوردستاندا هه‌بووه ‌و له‌ پێناو هێنانه‌دی مافه‌ نه‌ته‌وایه‌تییەکانی گه‌لی كوردیشمان قوربانییه‌كی زۆریان داوه‌ بۆیە ئەمڕۆ مافی خۆیانە لە سایەی ئازادی و دەستكەوتە مێژووییەكان و لە چوارچێوەی مافە نەتەوایەتی و نیشتمانییەكانی گەلی كورد و پەرلەمان و حكومەتی هەرێمی كوردستاندا ئاسوودە و بەختەوەر بن و بگەنە هیوا و ئاواتەکانیان.



مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان

18/4/2012
Top