بارزانی، هاشمی لەگەڵ خۆیدا دەهێنێتەوە کوردستان
لە چوارچێوەی سەردانەکەیدا بۆ چەند وڵاتێکی جیهانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، مەسعوود بارزانی، سبەی دەگاتە تورکیا و لەگەڵ سەرۆکوەزیرانی تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان و وەزیری دەرەوەی ئەو وڵاتە، ئەحمەد داوود ئۆغلۆداکۆ دەبێتەوە.
تاریق هاشمی لە پێوەندییەکی تەلەفۆنیدا لەگەڵ کەناڵی \"ئەلحوڕە\""ـدا ڕایگەیاند کە سەرۆکی هەرێمی کوردستان سبەی (واتە ئەمڕۆ) دەگاتە تورکیا و لەگەڵیدا کۆ دەبمەوە و دواتر لەگەڵ بارزانیدا بۆ هەرێمی کوردستان دەگەڕێمەوە.
هاشمی هەروەها گوتی کە دوای کۆبوونەوەگەلی نێوان سەرکردایەتیی سیاسیی کورد و قەوارەی ئەڵعێراقییە، بە ئەنجامی باش گەیشتووین و لێرە(تورکیا) بە یەکەوە ئەنجامەکان دەخەینە بەر باس و هەوروەها کۆبوونەوەیشمان لەگەڵ گەورەبەرپرسانی تورکیادا دەبێت.
سەعات 2ـی دوانیوەڕۆ بە کاتی تورکیا، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە کۆشکی دۆڵمە باخچەی نووسینگەی سەرۆکوەزیرانی تورکیا لەگەڵ ئەردۆغاندا دواپێشهاتەکانی رەوشی سیاسیی عێراق و ناوچەکە تاوتوو دەکات.
هەروەها بارزانی و ئەردۆغان گفتوگۆ دەکەن لەسەر رەوشی کورد لە سووریا و چەکدانانی پارتیی کرێکارانی کوردستان و کۆنگرەی نەتەوەیی و مەسەلەی جێگری سەرۆککۆماری عێراق، تاریق هاشمی.
رۆژنامەکانی تورکیا ئاماژەیان داوە، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، جێگری سەرۆککۆماری عێراق، تارق هاشمی، لەگەڵ خۆیدا دەهێنێتەوە هەرێمی کوردستان، کە ئێستا بە سەردانێک لە تورکیایە.
هاشمی لەلایەن دادگای عێراقییەوە بە تۆمەتی \""تیرۆر\"" داوا کراوە و ئەویش پەنای بۆ هەرێمی کوردستان هێناوە و ئەو تۆمەتانەیش رەت دەکاتەوە و بە \""سیاسی\"" وەسفیان دەکات.
هاشمی ماوەیەک بەرلە ئیسَتا سەردانی قەتەر و سعوودیەی کرد و ئێستایش لە تورکیایە و پێش چوونیشی بۆ دەرەوەی وڵات رایگەیاندبوو کە دەگەڕێتەوە هەرێمی کوردستان.
پەیامنێر "
