وه‌زاره‌تى کاره‌با بۆ یه‌که‌مین جار له‌سه‌ر داهاتى کاره‌با 16 وێستگه‌ی گه‌ڕۆکى کاره‌با بۆ هه‌ردوو پارێزگاى هه‌ولێر و دهۆک داده‌مه‌زرێنێت
رێکه‌وتى 16/4/2012 له دیوانى وه‌زاره‌تى کاره‌با، ئه‌ندازیار یاسین شێخ ئه‌بوبه‌کر ماوه‌تى وه‌زیری کاره‌با چوار گرێبه‌ستى له‌گه‌ڵ کۆمپانیاى ماتالیک مۆر کرد بۆ دامه‌زراندنى 16 وێستگه‌ی مۆبایل بۆ هه‌ردوو پارێزگاى هه‌ولێر و دهۆک.
له کۆبوونه‌وه‌یه‌کدا، دواى رێوره‌سمى مۆرکردنى گرێبه‌سته‌کان که راوێژکار و ژماره‌یه‌ک له به‌رێوه‌به‌رانی گشتى وه‌زاره‌ت ئاماده‌ى بوون، وه‌زیری کاره‌با پیرۆزبایی وه‌رگرتنى تهندهرهکهى له کۆمپانیاى ناوبراو کرد و له وته‌یه‌کدا ئاماژه‌ى کرد به پێویستى وه‌زاره‌تى کاره‌با به‌و وێستگه مۆبایلانه بۆ ئه‌وه‌ى له‌چه‌ند گه‌ڕه‌کێکى ئه‌و دوو پارێزگایه ئۆڤه‌رلۆدى سه‌ر فیده‌ره‌کان که‌متر بکرێته‌وه و ببێته هۆی باشتر گه‌یاندنى کاره‌باى به‌رهه‌مهاتوو به هاوبه‌شان ، وه‌زیری کاره‌با هه‌روه‌ها داواى له کۆمپانیاى ناوبراو کرد که هه‌وڵى ته‌واو بده‌ن پرۆژه‌که له کاتى دیاریکراوى خۆی ته‌واو بکه‌ن و ره‌چاوى باشترین کوالیتى وێستگه‌کانیش بکه‌ن وه‌ک ئه‌وه‌ى له گرێبه‌سته‌که‌دا هاتووه.
لاى خۆیه‌وه شاندی میوان سوپاسی وه‌زاره‌تى کاره‌بایان کرد بۆ ئه‌وه‌ى که کۆمپانیاکه‌ى ئه‌وانى راسپاردووه بۆ ئه‌رکى دامه‌رزاندنى ئه‌و وێستگانه و دووپاتیان کرده‌وه که هه‌وڵى ته‌واو ده‌ده‌ن بۆ ئه‌وه‌ى پرۆژه‌که له ماوه و کوالیتى پێویستدا ئه‌نجام بده‌ن. شایه‌نى باسه ئه‌م پرۆژه‌یه به گۆژمه (32،101،241،200) دینار، بۆ یه‌که‌م جار له‌سه‌ر داهاتى کاره‌با ئه‌نجام ده‌درێت و پێویسته له ماوه‌ى ساڵێکدا ته‌واو بکرێت.
