شانشینی سوید کونسڵگه‌ری خۆی له هه‌رێمی کوردستان ده‌کاته‌وه
ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی عیراقی فیدراڵ له چوارده‌مین دانیشتنی ئاسایی خۆی له رێکه‌وتی 3/ 4/ 2012 بڕیاری دا به سه‌رپشککردنی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عیراق به کردنه‌وه‌ی کونسڵگه‌ری شانیشینی سوید له پارێزگای هه‌ولێر، به پێی مادده‌ی (26 ) له یاسای خزمه‌تی ده‌ره‌وه ژماره (45 ) له ساڵی 2008 .
له‌م باره‌یه‌وه فه‌لاح مسته‌فا به‌رپرسی په‌یوه‌ندییه‌کانی ده‌ره‌وه‌ی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان له لێدوانێکی تایبه‌تدا بۆ ماڵپه‌ری فه‌رمی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان( KRG ) رایگه‌یاند شانشینی سوید بڕیاری به‌رزکردنه‌وه‌ی ئاستی نوێنه‌رایه‌تی خۆی له هه‌رێمی کوردستان داوه و له داهاتوویه‌کی نزیکدا به شێوه‌یه‌کی فه‌رمی له هه‌ولێری پایته‌خت ده‌کرێته‌وه.
هه‌روه‌ها وتی: کردنه‌وه‌ی کونسڵگه‌ری شانشینی سوید له هه‌رێمی کوردستان گرنگی خۆی هه‌یه چونکه وڵاتی سوید له‌سه‌ر ئاستی ئه‌وروپا له رووی سیاسی و ئابووریه‌وه پێگه‌یه‌کی تایبه‌ت وکاریگه‌ریه‌کی روونی هه‌یه ، وێرای ئه‌مه‌ش رێژه‌یه‌کی زۆری ره‌وه‌ندی کوردستانی له وڵاتی سوید و وڵاتانی ئه‌سکه‌نده‌نافیا هه‌یه ، به‌رزکردنه‌وه‌ی بۆ کونسڵگه‌ری ده‌ستپێکێک ده‌بێت بۆ قوناغێکی نوێ له په‌یوه‌ندییه‌کانی نێوان هه‌رێمی کوردستان و شانشینی سوید و له هه‌مان کاتیش دا ده‌بێت به پردێک بۆ زیاتر خزمه‌تکردنی ره‌وه‌ندی کوردستانی له‌م وڵاته و زیاتر به‌هێزکردنی په‌یوه‌ندییه‌کانی نێوان هه‌رێم و سوید له ته‌واوی بواره‌کاندا.
