سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان سوپاسیی هه‌ڵوێسته راشكاوانه‌كانی موقته‌دا سه‌در كرد
له پێوه‌ندییه ته‌له‌فۆنییه‌كه‌دا سه‌رۆكى دیوانى سه‌رۆكایه‌تى رایگه‌یاند كه سه‌رۆك بارزانی سوپاسى بێ پایانى بۆ سه‌ماحه‌تى سه‌ید موقته‌دا سه‌در هه‌یه له‌برى هه‌ڵوێسته ڕاشكاوو بوێره‌كانى له به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى ئه‌وانه‌ى ده‌یانه‌وێت فیتنه‌گه‌رى و ده‌مارگیرى ڕه‌گه‌ز په‌رستی دژ به كورد بورووژێنن.
هه‌روه‌ها فوئاد حوسێن سوپاسگوزارى سه‌رۆك بارزانی بۆ سه‌ماحه‌تى سه‌ید موقته‌دا سه‌در راگه‌یاند له‌برى هه‌ڵوێستى ڕوونى به‌رانبه‌ر به پرسى كۆمیسیۆنی باڵاى سه‌ربه‌خۆى هه‌ڵبژاردنه‌كان و بڕیارى ده‌ستگیركردنى هه‌ر یه‌ك له به‌ڕێزان فه‌ره‌ج حه‌یده‌رى و كه‌ریم تمیمى و دووپاتیشی كرده‌وه كه سه‌رۆكى هه‌رێم به ته‌نگه‌وه‌هاتنى سه‌ماحه‌تى به‌رانبه‌ر به پاراستنی ده‌زگه‌و ده‌سته سه‌ربه‌خۆكان له وڵات‌دا به‌رز ده‌نرخێنێت.
