نێچیرڤان بارزانی نامه‌یه‌كی پیرۆزبایی له‌ د. ساڵح موتله‌گ پێگه‌یشت به‌بۆنه‌ى ده‌ستبه‌كابووی وه‌ك سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان

نێچیرڤان بارزانی نامه‌یه‌كی پیرۆزبایی له‌ د. ساڵح موتله‌گ پێگه‌یشت به‌بۆنه‌ى ده‌ستبه‌كابووی وه‌ك سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان
به‌ڕێز د. ساڵح موتله‌گ جێگری سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق ،نامه‌یه‌كی پیرۆزبایی ئاڕاسته‌ی به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌كات به‌بۆنه‌ی ده‌ستبه‌كاربوونیان وه‌ك سه‌رۆك وه‌زیرانی كابینه‌ی تازه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان.

له‌ناوه‌ڕۆكی نامه‌كه‌یدا هیواخوازه‌ كه‌ نێچیرڤان بارزانی له‌م به‌رپرسیارێتیه‌ مه‌زنه‌دا سه‌ركه‌وتووبێت له‌پێناو خزمه‌تگه‌یاندن به‌ماف و داواكاریه‌كانی هه‌رێمی كوردستان ،هه‌ر له‌نامه‌كه‌یاندا پیرۆزبایی گه‌رمی خۆی ئاڕاسته‌ی سه‌رجه‌م وه‌زیره‌ به‌ڕێزه‌كانی كابینه‌ی حه‌وته‌م ده‌كات كه‌ له‌م به‌رپرسیارێتیه‌دا هاوبه‌شن بۆ به‌دیهێنانی ئامانجه‌كانی گه‌ل و حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان.
Top