نێچیرڤان بارزانی: کارێکى زۆرمان لەبەردەستە ئەنجامی بدەین

نێچیرڤان بارزانی: کارێکى زۆرمان لەبەردەستە ئەنجامی بدەین
لە دووایین پەیامیدا لەسەر لاپەڕەی تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبووك، سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان بەڕێز نێچیرڤان بارزانی جارێكی تر وادەی جێبەجێكردنی بەرنامەیەكی بەرفراوانی حكومەتەكەی دەدات.

ئەمەی خوارەوە دەقی پەیامەكەیەتی:

هاوڕێیانى ئازیز...
شەرەفێکى گەورە بوو بۆ من کە رۆژى 5ى نیسانى 2012 وەک سەرۆکى حکومەتى کابینەى حەوتەمى حکومەتى هەرێمى کوردستان سوێندى یاساییم خوارد. خۆشحاڵم کە جارێکى تر هەڵمەت و هەوڵەکانى ئاوەدانکردنەوەو بوژانەوەى هەرێمى کوردستان بەڕێوە دەبەم. کارێکى زۆرمان لەبەردەستە و هیوادارین بتوانین باشترین خزمەت پێشکەش بە هاوڵاتیانى خۆمان بکەین و ژیان و گوزەرانیان باشتر بکەین. ئومێدەوارم کابینەى حەوتەم لە ئاستى داخوازیەکانى هەموو هاوڵاتیانى هەرێمى کوردستان بێت و بتوانێت هیواى ژیانێکى باشتر و دەرفەت بۆ هەموو هاوڵاتیان دابین بکات. زۆر سوپاسى پشتگیرى و پەیامەکانى پیرۆزباییتان دەکەم و با پەیوەندیمان بەردەوامبێت.
Top