له یادی 24 ساڵه‌ی تاوانی ئه‌نفالدا، سه‌نته‌ری ئه‌نفال به‌یاننامه‌یه‌كی بڵاوكرده‌وه
به‌یاننامه‌ی (سـهنتهرى ئه‌نفال) له‌ساڵیادى ( 14/4) رۆژى ئه‌نفالكراوانى كوردستان
ئیمڕۆ (24) ساڵ تێپه‌ڕده‌بێت به‌سه‌ر قۆناغى سێیه‌مى ئه‌نفال، له سنورى ناوچه‌ى گه‌رمیان (چه‌مچه‌ماڵ، سه‌نگاو، قادركه‌ره‌م، دوز، كفرى، كه‌لار، بێباز، تێلهكۆ)، سوپاى رژێم هێرش و په‌لامارى به‌رفراوانى بۆ سه‌ر گوندنشینانى ئه‌م ناوچانه ده‌ستپێكرد، له رۆژانى(13 و 14/4/1988)، زۆرترین خه‌ڵكى ناوچه‌كه ده‌ستگیركران.
ئه‌م هێرشانه چوار ناحیه و نزیكه‌ى(500) گوندى گرته‌وه و زیاتر له (30000) كه‌س له ژن و پیاو، له پیر و گه‌نج و منداڵ كه‌وتنه ده‌ست سوپاى رژێم و بۆ چارهنوسێكى نادیار راپێچكران. ئه‌م شاڵاوانه له 7/4 - 20/4/1988 خایاند.
رژێم بێ گوێدانه هیچ یاسا‌و بنه‌مایه‌كى ئایینى‌و مرۆڤایه‌تى به‌به‌رچاوى كۆمه‌ڵگاى نێودهوڵهتىو رێكخراوه‌كانى مافى مرۆڤ، سوكایه‌تى به رێكه‌وتننامه‌كان كرد، كه دژ به چه‌وسانه‌وه‌ى ره‌گه‌زى و قڕكردنى مرۆڤایه‌تى دهرچووبوونو بانگه‌شه‌ی دیموكراتى‌و یاساى پاراستنى مافه‌كانى مرۆڤى بۆ ده‌كرا، كه حكومه‌تى عێراق ئیمزاى له‌سه‌ر كردبوون. له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌شدا ئه‌نجومه‌نى ئاسایش و نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان له‌پێناو به‌رژه‌وه‌ندیه سیاسیه‌كانیان له‌ئاست ئه‌م تاوانكارىو كۆمه‌ڵكوژیه‌دا بێده‌نگ بوون، ئه‌م تاوانه گه‌وره‌یان په‌رده پۆشكرد. ئێمه له‌م كۆمه‌ڵكوژیه‌دا ته‌نها رژێم به‌تاوانبار نازانیین، به‌ڵكو سه‌رجه‌م وڵاتانى كۆمه‌ڵگاى نێوده‌وڵه‌تی به‌كه‌م ته‌رخه‌م ده‌زانیین.
یاده‌كانى ئه‌نفال ساڵانه به‌هه‌ڵواسینى چه‌ند لافیتهیهكو پێشكه‌شكردنى چه‌ند دروشم‌و وتارێكو لاواندنه‌وه‌یه‌ك به‌شێوه‌یه‌كى ته‌قلیدى به‌ڕێوه ده‌چێت، كه زیاتر برینى كه‌سوكارى قوربانیانى تێدا دهكولێنرێتهوه، نه‌ك ساڕێژیان كات. له‌م یادانه‌دا چه‌ندین به‌ڵێن به‌كه‌سوكارى قوربانیان ده‌درێت، به‌ڵام به‌ڵێنه‌كان زۆر كه‌م جێبه‌جێ ده‌كرێن. هیوادارین حكومه‌تى هه‌رێم كارى زیاتر‌و خزمه‌تى گه‌وره‌تر به كه‌س و كارى قوربانیان بكات له‌ڕووى ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ى گوندهكانیانو باشتركردنى گوزه‌رانیان.
ئێمه له(سه‌نته‌رى ئه‌نفال)به‌رده‌وام به‌ناوى كه‌سوكارى قوربانیان داوا له حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان‌و حكومه‌تى عێراقى فیدڕاڵ ده‌كه‌ین:
1- بڕیارى قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ى زیانلێكه‌وتوانى ده‌ستى رژێم له رووى مادى و مه‌عنه‌وى به‌زوترین كات بچێته بوارى جێبه‌جێكردنه‌وه‌و سه‌ره‌تا له‌ناوچه ئه‌نفالكراوو كیمیابارانكراوهكانهوه ده‌ست پێبكرێت.
2- حكومه‌ت ماف‌و ئیمتیازاتى زیاتر به كه‌سوكارى قوربانیان بدات.
3- هه‌وڵ و تواناكان یه‌كبخرێن و بخرێنه‌گه‌ڕ له‌پێناو به‌جینۆساید ناساندنى تاوانى ئه‌نفال و كیمیاباران له رێكخراوى نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان و په‌رله‌مانى ئه‌وروپى و وڵاتانى تر.
4- به‌ڵێنه‌كان زیاتر بكرێنه هه‌نگاوى كرداره‌كى تا ژیانێكى شایسته بۆ كه‌سوكارى قوربانیانى ئه‌نفال و كیمیاباران دابین بكرێت‌و هه‌لى كاریان بۆ بڕهخسێنێتو پلانى درێژخایه‌ن بۆچاككردنى گوزه‌رانیان دابڕێژرێت له رێگاى ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ى گونده‌كان.
سڵاو بۆ گیانى پاكى ئه‌نفالكراوه‌كان
ســهنتهرى ئه‌نفال
هه‌ولێر
14/4/2012
