له‌یادی كاره‌ساتی ئه‌نفال په‌رله‌مانی كوردستان به‌یاننامه‌یه‌كی بڵاوكرده‌وه
كۆمه‌ڵانى خه‌لكی كوردستان
كه‌سوكارى سه‌به‌رزى قوربانیانى ئه‌نفال وشه‌هیدانى گه‌له‌كه‌مان
رۆژى 14/4 یادى یه‌كێك له‌گه‌وره‌ترین تاوان وكاره‌ساته‌كانى دژ به‌مرۆڤایه‌تى ده‌كه‌ینه‌وه، كه ساڵیادى ئه‌نفاله به‌دناوه‌كانى دژ به‌گه‌لى كورده، كه‌بیست و چوار ساڵ به‌ر له‌ئه‌مرۆ رژێمى به‌عس به‌دڕندانه‌ترین شێوه، هه‌وڵیدا به‌چه‌ند قۆناغێك گه‌لى كورد جینۆساید بكات و له‌ناوى به‌رێت.
تاوانى به‌دناوى ئه‌نفالكردنى: بارزانیه‌كان وئه‌نفالى گه‌رمیان و بادینان و فه‌یلیه‌كان و كیمیابارانى هه‌ڵه‌بجه و بادینان و شێخ وه‌سانان و بالیسان و سێوسێنان و داڕمان و خاپوركردنى پتر له چوار هه‌زار و پێنچ سه‌د گوندى ئه‌و كوردستانه، به‌شێكن له‌و تاوانه درندانه‌ى كه به‌به‌رچاوى وڵاتانى دونیا روویده‌دا، هه‌موو جیهانى ئیسلامى و عه‌ره‌بی و نێوده‌وڵه‌تى له‌پێناو به‌رژه‌وه‌ندییه ئابوریه‌كانیان گوێیان كه‌ڕ، وچاویان داخستبوو، بێده‌نگ سه‌یرى تراژیدیاى له‌ناوبردنی نه‌ته‌وه‌ی كوردیان ده‌كرد، له‌به‌رچاویان نه‌ته‌وه‌یه‌ك هه‌وڵى قڕكردنى ده‌درا وبێ هه‌ڵویست بوون، نه‌ته‌وه‌یه‌ك له‌به‌رده‌م هه‌ره‌شى له‌ناوبردنبوو، چونكه ته‌نها ده‌یویست وه‌ك مرۆڤ، وه‌ك نه‌ته‌وه، له‌سه‌ر خاكى خۆى به‌ساده‌ترین مافه‌كانى خۆى بگا‌و وه‌ك گه‌لێكى سه‌ربه‌رز پارێزگارى له‌ناسنامه‌ى نه‌ته‌وه‌یى خۆى بكا‌و له‌سه‌ر خاكى خۆى بژی.
له‌كاتێكدا یادى ئه‌و شه‌هیدانه وله‌خۆبوردویی وگیانفدایى خۆیان و خانه‌واده‌كانیان به‌رز وپیرۆز راده‌گرین، هاوسۆزى وهاوخه‌مى خۆمان له‌گه‌لیان دووپاتده‌كه‌ینه‌وه، جێى خۆشحاڵیه كه ئه‌مرۆ سه‌رانى رژێمى دیكتاتۆری به‌عس وداروده‌سته‌كه‌ى، به‌شێكیان به‌سزاى گه‌ل گه‌یشتوون و هه‌شیانه چاوه‌رێی سزا ده‌كات. تاوانى به‌دناوى ئه‌نفالیش له‌لایه‌ن دادگاى باڵاى تاوانه‌كان وئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عیراقى و په‌رله‌مانى كوردستانیش به‌فه‌رمى وه‌ك تاوانى جینۆسایدكردنى گه‌لێك ناسێنرا، به‌ڵام له‌سه‌ر هه‌موو تاكێكى ئه‌م گه‌له، به‌تایبه‌تیش په‌رله‌مان وحكومه‌ت ولایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان ودۆسته‌كانمان پێویسته به‌رده‌وام بین له‌هه‌وڵدان بۆ به‌سزاگه‌یاندنى تاوانباره‌كان وبه‌جیهان ناساندنى جینۆسایدكردنى گه‌لى كورد، بۆ ئه‌وه‌ى جارێكى تر مێژووى مرۆڤایه‌تى دیكتاتۆرێكى دیكه‌ى تیا له‌دایك نه‌بێ، و هیچ نه‌ته‌وه ومیلله‌تێك هه‌وڵى قڕكردنى نه‌درێ، مه‌رگه‌ساتى ئه‌نفال روونه‌داته‌وه.
دوى 24 ساڵ هێشتا ئه‌نفال زامێكى قووڵى نه‌ته‌وه‌یى كورده وبه‌ئاسانى سارێژ نابێت، چونكه كاریگه‌رى وجێده‌ستى خۆى له‌سه‌ر زۆر لایه‌نى ده‌رونى وكۆمه‌ڵایه‌تى وسیاسى وئابوورى قوربانیانى كاره‌ساته‌كه و خه‌ڵكى كوردستان جێهیشتووه، بۆیه پێویسته له‌ئاستى حكومه‌تى فیدراڵیه‌وه كار بۆ قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ى ماددى و مه‌عنه‌وى هه‌موو ئه‌وانه بكرێ كه ئه‌و تاوانه‌یان ده‌رحه‌ق ئه‌نجامدراوه، له‌ئاستى حكومه‌تى هه‌رێمیش پێویسته ده‌ستى ئاوه‌دانى و خزمه‌تگوزارى زیاتر بگه‌یه‌نرێته ئه‌و ناوچانه‌ى كه به‌ر شالاوى ئه‌نفاله به‌دناوه‌كان وێرانكاری كه‌وتوون، وكارى جددى بكرێ بۆ دۆزینه‌وه‌ى روفاتى پیرۆزى ته‌واوى ئه‌نفالكراوو شه‌هیده گومناوه‌كانمان وبه‌شێوازیى زانستیانه‌ى سه‌رده‌م، كار بۆ ناسینه‌وه‌ى شه‌هیده‌كان بكرێ، وله‌خاكى پیرۆزى كوردستان به خاك بسپێردرێن.
سڵاو له‌گیانى شه‌هیدانى ئه‌نفالكراوو سه‌رجه‌م شه‌هیدانى كورد و كوردستان
سه‌رۆكایه‌تى په‌رله‌مانى كوردستان
13/4/2012
