پێده‌چێت (نه‌وزارد هادی) ببێته‌ سه‌رۆكی دیوانی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران

 پێده‌چێت (نه‌وزارد هادی) ببێته‌ سه‌رۆكی دیوانی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران
لە ماوەی داهاتوو سەرۆكی دیوانی سەرۆكایەتی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان ده‌گۆڕدرێت و ئه‌گه‌ری زۆر هەیە پارێزگاری ئێستەی هەولێر (نەوزاد هادى) پۆستەكە وەربگرێز

ئاژانسی هه‌واڵی \"ئاكانیوز\"" له‌ زاری سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار له‌ حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه‌وه‌ بڵاوی كردووه‌ته‌وه‌ كه‌ سەرۆكایەتیی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی بڕیاری داوە ئاڵوگۆڕ لە پۆستی سەرۆكی دیوانی سەرۆكایەتیی ئەنجوومەنی وەزیران بكرێ، (فەوزی هەریری) سەرۆكی ئێستەی دیوان لە پۆستەكەی نامینێ و كەسێكی تر لە شوێنی ئەودا دەستبەكار دەبێ\"".

لەبارەی ئەو كەسانەی بۆ وەرگرتنى ئەو پۆستە كاندیدن، سەرچاوەكە روونی كردووه‌ته‌وه‌: \""2 كەس بۆ وەرگرتنی پۆستی سەرۆكی دیوانی ئەنجوومەنی وەزیران كاندید كراون، یەكێكیان نەوزاد هادی پارێزگاری ئێستەی هەولێرە، بەڵام ناوی ئەوەكەی تر ئاشكرا ناكەم\"".

سەرچاوەكە هۆى ئاشكرانەكردنى ناوى كاندیدەكەى ترى بۆ ئەوە گێڕایەوە كە \""چانسی نەوزاد هادی بۆ وەرگرتنى پۆستەكە لە كاندیدەكەی تر زیاترە\"".

لای خۆیشیەوە (نەوزاد هادی) پارێزگاری هەولێر رای گەیاندووه‌، تا ئێستە لەوبارەوە بە شێوەیەكی رەسمی هیچ قسەیەكی لەگەڵ نەكراوە.

(نه‌وزاد هادی) لەدایكبووی شاری هەولێر و ئەندامی ئەنجوومەنی سەركردایەتیی پارتی دیموكراتی كوردستانە، لە ساڵى 2004ەوە پارێزگارى هەولێرە."
Top