به‌سه‌رپه‌رشتی نێچیرڤان بارزانی كۆبونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی ئابووری هه‌رێمی كوردستان به‌ڕێوه‌چوو
له‌درێژه‌ی كوبونه‌وه‌كه‌دا بریاردرا:
1. به‌دوباره هه‌ڵسه‌نگاندنه‌وه‌ی سیاسه‌تی نیشته‌جیبون له‌هه‌رێمی كوردستان و داڕشتنه‌وه‌ی به‌شێوه‌یه‌ك كه له‌به‌ژه‌وه‌ندی چینی هه‌ژارو كه‌مده‌رامه‌ت و كرێچی یه‌كان دابێت.
2. لایه‌نی پهیهندیداری راسپارد بۆ دانانی میكانزم له بواری كۆنترۆلی جۆری و وه كۆنترۆل كردنی هه‌موو ئه‌و كاڵایانه‌ی كههاوردهی هه‌رێمه‌كه‌مان ده‌كرێن و به‌تایبه‌تی خۆراك و ده‌رمان.
3. وه‌زیری ته‌ندروستی راسپارد كه هه‌نگاوی پێویست بگرێتهبهرلهسهر باشتر كردنی خزمه‌ت گوزاری ته‌ندروستی و وه دهتوانَت سود له راوێژكارانی بیانی وه‌ربگرین له بواری ته‌ندروستیدا .
4. سه‌رۆكی حكومه‌ت ئه‌نجومه‌نی ئابوری راسپارد كهلێكۆلینهوهیهكی زانستی ئه‌نجام بده‌ن بۆ دیاری كردنی میكانزمی گونجاو بۆ كونترۆلكردنی نرخ له‌بازاره‌كانی كوردستان به‌شێوه‌یه‌كی دروست و دادپه‌روه‌ریانه .
له كۆتایی كۆبونوهكهدا بریاردرا كه‌هه‌فته‌ی داهاتوودا دووباره ئه‌نجومه‌نی ئابوری كۆببێته‌وه بۆ گفتووگۆ كردن له‌سه‌ر چه‌ند بابه‌تێكی تر كه‌له‌خزمه‌تی هاوڵاتیانی كوردستان دا بێت .
