زیاتر لە 2 هەزار سووریایی گەیشتوونەتە هەرێمى كوردستان

زیاتر لە 2 هەزار سووریایی گەیشتوونەتە هەرێمى كوردستان
بەڕێوەبەری فەرمانگەی كۆچ و كۆچبەرانی سەر بە وەزارەتی ناوەخۆی حكوومەتی هەرێمی كوردستان رای گەیاند، تا ئێستە بە هۆی خراپیی دۆخی ئەو وڵاتەوە زیاتر له‌ 2 هه‌زار كه‌س روویان لە هەرێمی كوردستان كردووە، كە زیاتر لە 100 ماڵباتیان تێدایە.

شاكر یاسین ئەمڕۆ چوارشەم بە ئاژانسی كوردستان بۆ دەنگوباس (ئاكانیوز)ی راگەیاند، رۆژانە هاووڵاتییانی سووریا بە هۆی خراپبوونی دۆخی سیاسی و تەناهیی سووریا وڵاتەكەیان روو لە هەرێمی كوردستان دەكەن، كە سەرجەمیان لە سنووری پارێزگەی دهۆك لە كەمپێكدا نیشتەجێ كراون و پێداویستییە سەرەكییەكانى ژیانى رۆژانەشیان بۆ دابین كراوە.

روونی كردەوە \"تا ئێستە 2 هەزار و 125 هاووڵاتی سووریا گەیشتوونەتە هەرێمی كوردستان كە 105 ماڵباتیان تێدایە و ناوە ناوەش هى تر دەگەنە ناوچەكە\"".

\""هیچ ئامارێكمان لەبەر دەست دانییە لەو ژمارەیەدا چەند كەسیان لەناو ریزەكانی سوپای سووریا رایان كردووە، بەڵام لەوانەشیان لەناودایە\"" یاسین گوتی."
Top