تاوەری ئاگەداركردنەوەی هاووڵاتییان لە هێرشی ئاسمانی و كارەساتی سرووشتی لە كەركووك دادەنرێ

تاوەری ئاگەداركردنەوەی هاووڵاتییان لە هێرشی ئاسمانی و كارەساتی سرووشتی لە كەركووك دادەنرێ
بەڕێوەبەری بەرگریی شارستانیی كەركووك رای گەیاند، 10 تاوەری ئاگەداركردنەوەی پێشوەخت لە چەند شوێنێكی جیاجیای كەركووك دانرا بەمەبەستی ئاگەداركردنەوەی هاووڵاتییان لە كارەساتی سرووشتی و هێرشی ئاسمانی.

ناسح محەمد سابیر بە ئاژانسی كوردستان بۆ دەنگوباس (ئاكانیوز)ی راگەیاند، بەبڕیاری وەزارەتی ناوەخۆی عێراق، 10 تاوەری ئاگەداركردنەوەی پێشوەخت لە چەند شوێنێكی كەركووك دانرا بەمەستی ئاگەداركردنەوەی هاووڵاتییان لە هێرشی ئاسمانی و كارەساتی سرووشتی وەك لافاو و بوومەلەرزە.

زیاتر گوتی، ئەو سیستەمی ئاگەداركردنەوەیە 7 ئاوازی هەیە و هەر ئاوازێك تایبەتە بە دۆخێكی نەخوازراو.

ئاماژەی دا بەوەی كە سەعات 11ی سەرلەبەیانیی رۆژی هەینی وەك تاقیكردنەوەیەك ئاوازی ئاگەداركردنەوەی تایبەت بە هێرشی ئاسمانی لێ دەدرێ.
Top