سه‌رۆك بارزانی سه‌ردانی نووسینگه‌ی نوێنه‌رایه‌تی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له واشنتۆنی كرد
پاش به‌سه‌ركردنه‌وه‌ى هۆڵ و یه‌كه و به‌شه‌كانى نووسینگه‌كه , نوێنه‌رى حكومه‌تى هه‌رێم ئه‌رك و كاره‌كانى نووسینگه‌كه‌یانى بۆ سه‌رۆك بارزانى ڕوون كرده‌وه و ئه‌و هه‌ولانه‌شی كه له پێناو دامه‌زراندنى په‌یوه‌ندییه‌كى چالاك له‌گه‌ڵ ناوه‌نده سیاسی و ئابوورى و كولتورییه‌كانى ئه‌مریكادا خستویانه‌ته‌گه‌ر ، شیكرده‌وه .
لاى خۆشییه‌وه سه‌رۆك بارزانى ئه‌رك و كاره‌كانى نووسینگه‌ى نوێنه‌رایه‌تى حكومه‌تى هه‌رێمى له واشنتۆن به به‌رهه‌مدار وه‌سفكرد و بۆ كارى باشتر و خزمه‌تى زیاترى كوردستانیانى دانیشتووى ئه‌و ووڵاته‌ش ، هانى دان و ئاماده‌یی خۆشی بۆ پاڵپشتى كردن له كار و ئه‌ركه‌كانیان , دووپاتكرده‌وه .
