ئۆپۆزیسیۆن دەنگ ناداتە حكومەتی نوێ
كوێستان محەممەد، پەرلەمانتاری فراكسیۆنی گۆڕان دڵنیا نییە كە چۆن دەنگ بەو حكومەتە دەدەن\"جارێ دەمانەوێ كارنامەی حكومەتەكە ببیستین و سیڤی وەزیرەكانیش ببینین\""، گوتی كارنامەی حكومەت رای ئەوان دیاریدەكات \""ئەگەر كارنامەیەكی باشبوو دەنگی پێدەدەین، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا قسەمان لەسەر وەزیرەكانیش دەبێ\"".
بەڵام سەرچاوەیەكی بەرپرس لە بزووتنەوەی گۆڕان، كە نەیویست ناوی بڵاوبكرێتەوە، سەبارەت بە بەشداریكردنی هەرسێ لایەنی ئۆپۆزیسیۆن لە دانیشتنی پێدانی متمانە بە كابینەی حەوتەم بە (رووداو)ی راگەیاند \""بڕیاردراوە لەو رۆژەدا هەرسێ لایەنی ئۆپۆزیسیۆن بچنە نێو هۆڵی پەرلەمان و لە كۆبوونەوەكە نەچنە دەرەوە\""، بەڵام گوتیشی بڕیاردراوە\""هەرسێ فراكسیۆنی ئۆپۆزیسیۆن دەنگنەدەنە حكومەتی تازە، چونكە ئەم حكومەتە بەپێی رێككەوتنی ستراتیژی نێوان پارتی و یەكێتی دروستبووەو دەنگدان بەو حكومەتە دەنگدانە بە رێككەوتنی ستراتیژی\"". گوتیشی \""كاك نێچیرڤان بارزانیش دەزانێ ئێمە دەنگ بە كابینەی حەوتەم نادەین، بەڵام ئامادەی كۆبوونەوەكە دەبین\"".
عومەر عەبدولعەزیز، سەرۆكی فراكسیۆنی یەكگرتووی ئیسلامیش رایگەیاند \""نایشارینەوە لە مەسەلەی دەنگدان بە حكومەت، ئەم كابینەیەش لەگەڵ كابینەی پێشوو بە یەك پرۆسە دەزانین و هەمان هەڵوێستەمان بەرامبەری دەبێ، كە لەكاتی دەستبەكاربوونی كابینەی پێشوو هەمانبوو\"". هەرسێ فراكسیۆنی گۆڕان، یەكگرتوو و كۆمەڵ لەساڵی 2009دا دەنگیان بە كابینەی شەشەمی حكومەت نەدا.
هەر لەوبارەوە ئارام قادر، سەرۆكی فراكسیۆنی كۆمەڵ رایگەیاند كە ئێستا هەرسێ لایەنی ئۆپۆزیسیۆن لە راوێژكردندان تاوەكو هەڵوێستی خۆیان بۆ رۆژی دەنگدان بە حكومەت دیاریبكەن و گوتیشی \""ئێمە پێكەوە بڕیار دەدەین\""، هەروەها گوتی \""ئێمە وەك خۆمان كارنامەی حكومەت و سیڤی وەزیرەكانیش لەبەرچاو دەگرین\""."
