ئه‌مرۆ له هه‌ولێر نێچیرڤان بارزانى جێگرى سه‌رۆكى پارتى دیمو‌كراتى كوردستان پێشوازییكرد له ئه‌سیل نوجه‌یفى پارێزگارى نه‌ینه‌وا ، له دانیشتنێكدا پته‌وكردن و پێشخستنى زیاترى په‌یوه‌ندییه‌كانى نێوان هه‌رێمى كوردستان و پارێزگاى نه‌ینه‌وا ، به‌تایبه‌تیش له‌بواره‌كانى ئابوورى و ئیداریی و رۆشنبیریی گفتوگۆیان له‌باره‌وه كرا و ته‌ئكیدیش له په‌یوه‌ندیی دێرین و مێژوویی نێوان خه‌لكى هه‌رێمى كوردستان و پارێزگاى نه‌ینه‌وا كرایه‌وه ،
هه‌روه‌ها له‌ته‌وه‌رێكى دیكه‌ى دیداره‌كه‌دا باس له گه‌رانه‌وه‌ى لیستى برایه‌تى نه‌ینه‌وا بۆ نێو ئه‌نجوومه‌نى پارێزگاى نه‌ینه‌وا كرا بۆ ئه‌وه‌ى بتوانن رۆلى كاریگه‌ری خۆیان له له‌خزمه‌تكردنى خه‌لكى ناوچه‌كه ببینن .