وڵاتی ئیتاڵیا گرنگى بهشوێنهوارهكانى هه‌رێمى كوردستان ده‌دات
سه‌میر عه‌بدوڵا مسته‌فا وه‌زی وه‌زیرى شاره‌وانى و گه‌شتوگوزار رایگه‌یاند: هه‌رێمى كوردستان پێشوازى له په‌یوه‌ندییه‌كانى له‌گه‌ڵ ولاَتى ئیتاڵیا ده‌كات له‌بوارى شوێنه‌وار و په‌ره‌پێدانى زانكۆكان، وتیشى: ئێمه له‌كوردستان شوێنه‌وارى زۆرمان هه‌یه ، دهمانهوىَ به‌مه‌به‌ستى گه‌شتوگوزارى به‌كارى بهێنین ، له‌به‌ر ئه‌وه پێویستمان به پسپۆرى و شاره‌زایی ولاَتێكى وه‌كو ئێتاڵیا هه‌یه ، هه‌له وته‌كه‌یدا وه‌زیرى شاره‌وانى پشتوانى وه‌زاره‌تى بۆ كاره‌كانى شوێنه‌وارناسانى ئیتاڵیا دهربرِى.
دلاوه‌ر عه‌لائه‌دین وه‌زیرى خوێندنى بالاَوتوێژینهوهى زانستى له‌وته‌یه‌كیدا به‌گرنگى زانى په‌یوه‌ندی زانكۆكانى هه‌رێم له‌بوارى زانكۆیی له‌گه‌ڵ زانكۆ به‌ناوبانگه‌كان ئیتاڵیا به‌هێز و پته‌وبێت ، بۆ ئه‌وه‌ى بتوانن خوێندكارانى كوردستان سود له پسپۆرى زانكۆكان ئه‌و ولاَته وه‌ربگرن .
برِیاریشه له رۆژانى داهاتوو چه‌ندین كۆبونه‌وه‌ى له نێوان وهفدى ئیتاڵى و وه‌زاره‌ته‌كانى خوێندنى بالاَ و شاره‌وانى به‌رێوه‌بچێت .
