بە ئاماده‌بوونی نێچیرڤان بارزانی، ئه‌كادیمیای پارتی 17 هه‌مینی خولی پێگه‌یاندنی كادیران بهرِێوهچوو
به به‌شداری نوێنه‌ری بهرِێز مسعود بارزانی سه‌رۆكی كوردستان، سیداد بارزانی و ئاماده‌بوونی نێچیرڤان بارزانی جێگری سه‌رۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان، ئه‌كادیمیای پارتی 17 هه‌مینی خولی پێگه‌یاندنی كادیران بهرِێوهچوو.
له رێوره‌سمه‌كه‌دا فازڵ میرانی سكرتێری مه‌كته‌بی سیاسیی و ژماره‌یه‌ك له ئه‌ندامانی مه‌كته‌بی سیاسیی و ئه‌نجوومه‌نی سه‌ركردایه‌تی پارتی و كادیرانی به‌شداربووی خوله‌كه ئاماده‌یبوون، سه‌ره‌تا قادر قه‌چاغ به‌رپرسی ئه‌كادیمیای پارتی له وته‌یه‌كدا گوتی: ئه‌كادیمیای پارتی بۆ پێگه‌یاندنی كادیران 17 هه‌مینی خولی پێگه‌یاندن بۆ 96 كادیری پارتی ده‌كاته‌وه كه ماوه‌ی 6 مانگ به‌رده‌وام ده‌بێت، پارتی دیموكراتی كوردستان له سه‌ره‌تای دامه‌زراندنیه‌وه هه‌میشه كاری كردووه بۆ ئه‌وه‌ی كادیری لاوان و گه‌نجی جۆش كرا‌و به هزری نه‌ته‌وه‌یی و نیشتمانییه‌وه پێ بگه‌یه‌نن و بێنه مه‌یدانی كار و خه‌بات بۆ درێژه‌پێدان به خه‌باتی رێبازی پیرۆزی بارزانی نه‌مر له پێناو به ده‌ستهێنانی هه‌موو مافه‌كانی نه‌ته‌وه‌ی كورد.
قه‌چاغ له به‌شێكی تری وته‌كانیدا هاتبوو، پارتی به‌رده‌وام قوتابخانه‌یه‌ك بووه بۆ پێگه‌یاندن گه‌نج و لاوی سه‌ركرده و چاندنی تۆوی نه‌ته‌وه‌یی و نیشتمانپهوهریی، له‌وه‌ی ئه‌كادیمیای كادیرانیش دامه‌زراوه تا ئێستا به هه‌زار گه‌نج و لاوی كوردستان پێگه‌یاندووه.
پاشان نێچیرڤان بارزانی جێگری سه‌رۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان له وته‌یه‌كدا رایگه‌یاند : بێگومان ئێوه لێره ئه‌و بابه‌تانه فێر ده‌كرێن دڵنیام له‌وه‌ی كه زۆر به رێك و پێكی ده‌گه‌یه‌نن به ئه‌ندام و لایه‌نگرانی پارتیمان له هه‌موو شوێنێك، پارتی دیموكراتی كوردستان هه‌میشه وه‌ك قوتابخانه‌ی كوردایه‌تی ده‌بیندرێ، له قۆناغی ئهمرِۆدا ده‌یه‌وێ سه‌رقافڵه بێت بۆ گۆرِوتین به‌خشین به خه‌بات و به‌رخودان و پێداگیری بۆ به ده‌ستهێنانی ته‌واوی مافه‌كانی گه‌له‌كه‌مان.
له باره‌ی بارودۆخی گۆرِانكارییهكانیش له رۆژهه‌ڵاتی ناوهرِاست نێچیرڤان بارزانی گوتی: ئهمرِۆ رۆژهه‌ڵاتی ناوهرِاست به قۆناغێكی گرنگی گۆرِانكاری تێپه‌ر ده‌بێت، پارتی وه‌ك پارتێكی دێرین و پێگه به هێزی ناوچه‌كه به ووردی له بارودۆخه‌كه ده‌روانێ و ناتوانێ له گۆرِانكارییهكاندا داببرِێ، له‌م چه‌ند ساڵه‌ی دواییدا پارتیمان هه‌نگاوی گرنگی هاوێشتووه بۆ خۆ نوێ كردنه‌وه و گۆرِینی شێوازی كاركردن، هه‌وڵمانداوه زیاتر په‌ره به توانای كادیرانی خۆمان بده‌ین بۆ ئه‌وه‌ی په‌یامی راست و دروستی پارتیمان به جه‌ماوه‌ر بگه‌یه‌نین، پێویسته هه‌ر یه‌ك له ئێمه له ئاست به‌رپرسیارێتی خۆیدا بێ و چالاكانه به‌شدار بێ له پرۆسه‌ی ئاوه‌دانی و نوێ بوونه‌وه و خۆ گونجاندن بۆ ئه‌وه‌ی پارتی خزمه‌تی زۆرینه‌ی خه‌ڵكی كوردستان بكات.
سه‌باره‌ت به پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كانی داهاتوو، جێگری سه‌رۆكی پارتی دیموكراتی كوردستن گوتی: له ئێسته‌وه تا ساڵی داهاتوو ئێمه چاوهرِوانی ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگه‌كان و هه‌ڵبژاردنی سه‌رتاسه‌ری له هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ین، ئاكامی ئه‌و هه‌ڵبژاردنانه ئایندهی پارتیمان بۆ قۆناغی داهاتوو دیاری ده‌كات و له‌و روانگه‌یه‌وه ده‌ڵێین كه كاتی ئه‌وه هاتووه كه خۆمان ئاماده بكه‌ین تا جێی متمانه‌ی له ئێستای زیاتری جه‌ماوه‌ری كوردستان بین.
ده‌رباره‌ی بارودۆخی ئێستای عێراقیش، نێچیرڤان بارزانی گوتی: بارودۆخی عێراق به تایبه‌تی دوای كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مریكا به‌ره‌و ئالۆزی رۆیشت، له به‌رامبه‌ر ئه‌و ئالۆزییه‌دا ئێمه وه‌ك هه‌رێمی كوردستن پێویستیمان به كۆده‌نگیه‌ك هه‌یه وه‌ك چۆن دوو ساڵی به‌ر له ئێستادا جه‌نابی سه‌رۆك بارزانی بۆ چاره‌سه‌ركردنی قه‌یرانی سیاسیی عێراق ده‌ستپێشخه‌رییه‌كی پێشكه‌ش كرد، ئێستاش متمانه له نێو هه‌ندێك لایه‌نی سیاسیی عێراق به‌ره‌و نه‌مان ده‌روا و حكوومه‌تی عێراق تووشی قه‌یرانێكی ئالۆز بووه، بۆیه ده‌بێ ئه‌و به‌ڵێنانه به جێ بگه‌یه‌نن كه به خه‌ڵكی عێراق به گشتی و خه‌ڵكی كوردستان به تایبه‌تی دابووی، وه‌ك هه‌رێمی كوردستان به هه‌موو هه‌وڵ توانایه‌ك كار ده‌كه‌ین بۆ ئه‌وه‌ی ماف و داواكارییه شهرعییهكانمان مسۆگه‌ر بكه‌ین و سسته‌می دیموكراسی و فیدراڵی عێراقی تازه له‌سه‌ری دامه‌زراوه رێزی لێ بگیرێ و جێگیر بكرێ، ئه‌گه‌ر هه‌ندێك لایه‌ن له به‌غدا كار بكه‌ن بۆ پشتگوێ خستنی مافی ره‌وا و پێگه‌ی ده‌ستووری و ئایندهی گه‌له‌كه‌مان ئه‌وه وڵات به‌ره‌و ئاینده‌یه‌كی نا دیار ده‌بات.
هه‌ر به‌م بۆنه‌یه‌وه تیپی كۆرِال و میوزیكی نه‌وای هه‌ولێر چه‌ند پارچه گۆرِانییهكیان پێشكه‌ش كرد.
