سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان سه‌رى ساڵى ئاشوورى بابلی (ئه‌كیتۆ) له مه‌سیحیه‌كانى هه‌رێمى كوردستان و عیراق و جیهان پیرۆز ده‌كات
به ناوى خواى مه‌زن و دلۆڤان
به بۆنه‌ى جه‌ژنه‌كانى سه‌رى ساڵى ئاشوورى بابلی ( ئه‌كیتۆ ) گه‌رمترین پیرۆزبایی ئاراسته‌ى خوشك و برا مه‌سیحیه‌كانى هه‌رێمى كوردستان و گشت عیراق و جیهان ده‌كه‌م.
هیوادارم له سایه‌ى پته‌وبوونى گیانى برایه‌تى و پێكه‌وه ژیانى هه‌موو نه‌ته‌وه و ئایینه‌كان له هه‌رێمى كوردستان و ئه‌زموونه دیموكراسیهكهى به ئاشتى و شادى و خۆشیى رێوره‌سم و سروته ئایینى و جه‌ماوه‌ریه‌كانیان به‌رنه سه‌ر و وه‌ك به‌شێكى گرنگى گه‌لى كوردستانیش به‌شدارى له گه‌شه‌كردنى كۆمه‌ڵایه‌تى و ئابوورى و سیاسى هه‌رێم بكه‌ن .
